وایه‌رلیس چیه‌و چۆنه‌ به‌سه‌رچه‌ند که‌ناڵدا شه‌به‌که‌کان بڵاو ئه‌بنه‌وه‌ فه‌رموو






.ئینته‌رنێتی وایه‌رلێس له‌ چی پێکهاتووه‌:



۱.کارتی وایه‌رلێسی هه‌موو جیهازێکی وایه‌رلێس جیایه‌، ئه‌و کارته‌ پێی ده‌وتریێت ئه‌داپته‌ر ، ئه‌داپته‌ر جیهازێکه‌ له‌ ناو هه‌موو کۆمپوته‌رێکی وایه‌رلێس هه‌یه‌.وه‌ هه‌موو خه‌تێکی وایه‌رلێسیش ئه‌داپته‌رێکی له‌ ناوه‌. له‌ر ڕێگه‌ی ئه‌و دوو ئه‌داپته‌ره‌وه‌ دوو جیهازه‌که‌ کۆنێکت ده‌بن دوای چاک و چۆنی و پاسۆرد و ئه‌و شتانه‌.


ئه‌داپته‌ری ناو خه‌ته‌که‌ پێی ده‌وترێت AP واته‌ Access Point .


له‌ ناو هه‌موو کارتێکی وایه‌رلێس شتێک  هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن MAC واته‌ Media Access Control.


هیچ ماکێکی جیهان له‌ یه‌ک ناچێت پێک دیت له‌ 48 پیت که‌ له‌ کاتی دروستکردندا داده‌نرێت.هه‌روه‌ها شتێکی که‌ش هه‌یه‌ له‌ ناو AP که‌ هه‌ندێک جار وه‌ک ناوی نێتۆرک ناو ده‌برێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ئێمه‌ هاکه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ین پێی ده‌وترێت SSID.هه‌ندێک جۆری وایه‌رلێسی ده‌توانیرێت دوو جۆر له‌ SSID هه‌بێت وه‌ ده‌توانرێت دوو وایه‌رلێس هه‌مان SSID یان هه‌بێت.


۲.که‌ناڵه‌کان:


هه‌ردوو کارتی وایه‌رلێسی شه‌پۆلی ڕادیۆیی به‌کار ده‌هێنن بۆ کۆنێکت بوون که‌ له‌ره‌له‌ره‌که‌ی له‌ به‌ینی 2.4GHZ و 2.5GHZ دایه‌.وه‌ هه‌ندێک وایه‌رلێس توانای ڕۆیشتنیان زۆر زۆره‌ که‌ له‌ره‌له‌ره‌که‌ی ده‌گاته‌ 5MHZ ئه‌گه‌ر دوو وایه‌رلێس به‌و له‌ره‌له‌ره‌ و به‌ هه‌مان که‌ناڵ ئیش بکه‌ن ئه‌وا ئه‌و دوو وایه‌رلێسه‌ شه‌به‌که‌کانیان تێکه‌ڵ ده‌بێت.


هه‌موو کارتێکی وایه‌رلیس له‌ 1 تا 14 که‌ناڵی هه‌یه‌ هه‌ر وایه‌رلێسێک له‌سه‌ر که‌ناڵێک کار ده‌کات به‌ ئاره‌زووی خۆت ده‌توانیت 
بیگۆڕیت.

به‌هیوای سود وه‌رگیراوه‌ به‌سوپاسه‌وه‌
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە