ئۆپن ئەی ئای مۆدێلی GPT-5.1 بە هەندێک گۆڕانکارییەوە ڕاگەیاند

ئەمڕۆ OpenAI مۆدێلی زیرەکی دەستکردی GPT 5.1 ڕاگەیاند کە نوێکردنەوەیەکە بۆ مۆدێلی GPT 5 کە لە مانگی 8 ڕاگەیەندرا. کۆمپانیاکە دەڵێت ئێستا Chat GPT زیرەکترە و قسەکردن لەگەڵیدا چێژ بەخشترە. مۆدێلە نوێیەکان بریتیین لە GPT-5.1 Instant و GPT-5.1 Thinking. ئێستا مۆدێلی Instant زیرەکترە و باشترە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانت. هەروەها مۆدێلی Thinking ئێستا ئاسانتر لە ئەرکە ئاسانەکان تێدەگات و خێرا شیکارییان دەکات و زیاتر لەسەر ئەرکە قورسەکان دەوەستێت. ئەم دوو مۆدێلە نوێیە ئەم هەفتەیە دەست دەکرێت بە ڕەوانە کردنی بۆ بەکارهێنەرانی چات چی پی تی و بۆ ماوەی سێ مانگ مۆدێلی GPT 5 هەر بەردەست دەبێت.

هەروەها هەر لە چوارچێوەی نوێکردنەوەکەدا، ئێستا چەند شێوازێکی تری کەسایەتی بۆ چاتبۆتەکە بەردەستە و کۆی کەساییەتییەکان بریتین لە Default, Professional, Friendly, Candid, Quirky, Efficient, Nerdy, Cynical و هەر یەکێکیان هەڵبژێریت چاتبۆتەکە بە پێی ئەو هەڵبژاردەیە زیاتر وەڵامت دەداتەوە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ljEKceU
via IFTTT

تێبینیت چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌..

0 تێبینیەکان

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە