
ئەمڕۆ ڤاڵڤ چەندین بەرهەمی نوێی نمایش کرد و لە نێویاندا نەوەی دووەمی Steam Machine هەبوو کە بۆ ڕکابەری ئێکس بۆکس و پلەیستەیشن درووست کراوە. ئەم کۆنسۆڵە تواناکەی 6 هێندەی Steam Deck ـە و ڤاڵڤ دەڵێت دەتوانیت تەواوی یارییەکانی کۆگای ستیم کار پێ بکەیت لە ڕێگەیەوە. ئەم کۆنسۆڵە کار بە سیستەمی Steam OS دەکات کە بە پێی وتەی ڤاڵڤ بێت بە تەواوەتی گونجێندراوە بۆ یاری کردن.
دەرچەی HDMI 2.0 هەیە بۆ پەیوەست کردن بە مۆنیتەر و تەلەڤزیۆنی زیرەکەوە. هەروەها 5 دەرچەی USB جیاوازی هەیە. نرخی کۆنسۆڵەکە لە ئێستادا ئاشکرا نەکراوە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بەردەست دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/HE731mJ
via IFTTT

0 تێبینیەکان