
سۆنی بۆنەیەکی تایبەتی ڕێکخست و سەرنجی خستە سەر بڵاو کردنەوەی چەند یارییەکی نوێ بۆ ژاپۆن و کیشوەری ئاسیا بە گشتی. لە پاڵ ئەم یارییانە سۆنی هەژەندێکی نوێی کرد بە نمایش کردنی مۆنیتەرێکی پلەیستەیشن.
ئەم مۆنیتەرە قەبارەی 27 ئینجە لە جۆری IPS بە ڕوونی QHD و تێکڕای نوێبوونەوەی دەگاتە 240 هێرتز کاتێک پەیوەست دەکرێت بە کۆمپیوتەر و دەگاتە 120 هێرتز کاتێک پەیوەست دەکرێت بە پلەیستەیشن 5. مۆنیتەرەکە تایبەتمەندێکی هەیە کە بریتییە ڕاگرێکی دەسکی پلەیستەیشن 5 و دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەم ڕاگرەشەوە بارگاوی بکرێتەوە.
دوو دەرچەی HDMI 2.1 و دوو دەرچەی USB Type A و یەک دەرچەی USB Type C هەیە. ئەم مۆنیتەرە لە ئەمریکا و ژاپۆن لە ساڵی داهاتوو بەردەست دەبێت بەڵام نرخی ئاشکرا نەکراوە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/0lsDK9C
via IFTTT

0 تێبینیەکان