یوتیوب تایبەتمەندی Lens بۆ ڤیدیۆ کورتەکان (Shorts) زیاد دەکات، لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە شێوەی تاقیکاری بەردەست دەبێت.
لە ڕێگەی تایبەتمەندییەکەوە دەتوانیت گەڕان بۆ ئاژەڵ، دار و درەخت و کەل و پەلەکان بکەیت کە لە ناو ڤیدیۆکان دەردەکەون.
تایبەتمەندییەکە لە ناو ئەپی یوتیوب بەردەست دەبێت. کاتێک ڤیدیۆکە ڕادەگریت، دەتوانیت پەنجە بنێی بە بژاردەی Lens لە بەشی پێرست و دواتریش بە بازنە کێشان، هێڵ کێشان یانیش پەنجەدان لە تەنەکان گەڕانیان بۆ ئەنجام بدەیت.
یوتیوب دەڵێت تایبەتمەندییەکە ڕووخساری کەسەکان ناناسێتەوە، بەڵام لەوانەیە کەسە بەناوبانگەکان بناسێتەوە. هەروەها باسی لەوەش کە ڕیکلام پیشان نادات ئەنجامی گەڕانەکان.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Vm7pJU5
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..