سامسۆنگ وەشانی تاقیکاری ڕووکاری OneUI 8 بنەچە لەسەر ئەندرۆید 16 بۆ مۆبایلی Galaxy S25 Ultra بەردەست دەخات. ئێستا وەشانەکە بۆ هەرسێ مۆدێلی ئاسایی، پڵەس و ئەلترا بەردەستە لە ئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو (بەڕیتانیا)، ئەڵمانیا و کۆریای باشوور بەردەستە
سامسۆنگ تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکردی سیستەمەکەی باشتر کردووە. هەروەها گۆڕانکارییەکانی دیکە بریتیین لە نوێکردنەوەی ئەپی Reminder، کە ڕێگەت پێ دەدات بە شێوەیەکی ئاسانتر لیستەکان ڕێک بخەیت و هاوبەشی پێ بکەیت. هەروەها ڕووکاری Quick Share سادەتر کردووەتەوە
ئەم وەشانە لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری بەردەستە، چاوەڕوان دەکرێت لە هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ نەوەی نوێی مۆبایلە چەماوەکانی Galaxy Z Fold7 و Galaxy Z Flip 7 بەردەستی بخات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/5ndHZ9O
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..