چاتبۆتی Grok لە ناو تێلەگرام بەردەست دەبێت

کۆمپانیای xAI خاوەن چاتبۆتی Grok بڕی 300 ملیۆن دۆلار دەدات بە تێلەگرام بۆ ئەوەی چاتبۆتەکەی لەم سۆشیاڵ میدیایە بەردەست بخات. ئەم بڕە پارەیە تەنها بۆ ماوەی یەک ساڵە و هەر بڕە پارەیەکی بەشداربوونی +Grok Premium and Premium بە یەکسانی لەگەڵ تێلەگرام بەش دەکات لە ئەگەری بەشداری کردن لە تێلەگرامەوە.

ئەم هەنگاوە وادەکات چاتبۆتی Grok زیاتر بە خەڵک بناسرێت، چوونکە لە ئێستادا تێلەگرام زیاتر لە ملیارێک بەکارهێنەری چالاکی مانگانەی هەیە. هەروەها بەکارهێنەرانی تێلەگرامیش سوودمەند دەبن لەم چاتبۆتە لە کورت کردنەوەی دەقەکان و پرسیار کردن لە چاتبۆتەکە و کورت کردنەوەی فایلی PDF و کورت کردنەوەی ناوەڕۆکی بەستەرەکان (Links) و زیاتریش. ئەم چاتبۆتە لە هاوینی ئەمساڵەوە بەردەست دەکرێت لە تێلەگرامدا.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/BheoZj4
via IFTTT

إرسال تعليق

0 تعليقات

x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە