کۆمپانیای Anthropic بەردەوامە لە بەردەست خستنی تایبەتمەندی زیاتر بۆ بەکارهێنەرانی خۆڕایی چاتبۆتی Claude. لە نوێترین هەنگاودا تایبەتمەندی گەڕانی وێب لە ئەمڕۆوە بۆ بەکارهێنەرانی خۆڕایی بەردەست دەکات، ئەم تایبەتمەندییە لە مانگی 3ی ئەمساڵەوە بۆ بەشداربووانی بەپارە بەردەستە.
بەپێی وتەی Anthropic، بەستنەوەی کلۆد بە وێبەوە ڕێگەی پێدەدات وەڵامی وردتر پێشکەش بکات بە پشتبەستن بە نوێترین زانیاری کە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەردەستە.
هەروەها Anthropic دەستی کردووە بە بەردەست خستنی وەشانی تاقیکاری مۆدی دەنگی لە ئەپەکانیدا بۆ مۆبایل. مانگی 5 مانگێکی پڕ لە نوێکاری بوو بۆ Anthropic، هەفتەی ڕابردوو دوو مۆدێلی نوێی ڕاگەیاند. مۆدێلی Opus 4 مۆدێلێکی بەهێزە کە زیاتر سەرنج لەسەر کۆدینگە و مۆدێلی Sonnet 4 کە مۆدێلێکی دوو ڕەگ (Hybrid)ی بیرکردنەوەیە کە ئەتوانێت جیاکاری بکات لە نێوان پرسیارە سادەکان و ئاڵۆزەکان و وەڵامدانەوەیان.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/81mexg0
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..