لە ئێستادا تۆڕی ئێکس/تویتەر لە کارکەوتووە، هیچ پۆستێکی نوێ پیشان نادات، هەروەها نامە ناردنیش وەستاوە.
بە پێی وێبسایتی Down Detector بێت، لە کارکەوتنەکە لە دوای کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە. هەروەها هەندێک لە بەکارهێنەران رێدێت باس لەوە دەکەن کە تەنانەت ناتوانن بچنە ناو هەژمارەکانیان.
وێبسایتی Global Internet باس لەوە دەکات کە هەندێک لە بەکارهێنەران بۆ جاری دووەمە لەم هەفتەیە کە تووشی لە کارکەوتنەکە دەبنەوە.
هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە کارکەوتنەکە هۆکار ئاگر کەوتنەوە لە یەکێک لە داتا سەنتەرەکانی سۆشیاڵ میدیاکەیە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/pNqWw1f
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..