پلەی گەرمی چۆن دەبێتە هۆی تێکچوونی باتری ئۆتۆمبێل؟ کەموکورتی لە باتری ئۆتۆمبێلدا یەکێکە لە کێشە گەورەکان و دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی ئۆتۆمبێل ، پلەی گەرمی ئاسایی بۆ باتری ئۆتۆمبێل دەبێت 25 – 30 پلەی سیلیزی بێت ، لە پلەی نزمی وەرزی زستاندا کێشە بۆ باتری ئۆتۆمبێل دروست دەبێت بەڵام لە گەرمی هاویندا کێشەکە گەورەتر دەبێت ، کاتێک پلەی گەرمی ناو بزوێنەری ئۆتۆمبێل دەگاتە 60 – 70 پلەی سیلیزی ، ئەمە مەترسیەکی گەورە دروست دەکات بۆ سەر باتری ئۆتۆمبێل ئەویش بە تێکدانی پێکهاتەی کیمیایی باتریەکە و بە هەڵمبوونی بەشێکی شلەی ناو باتریەکە ، پلەی گەرمی بەرز وادەکات باتری ئۆتۆمبێل زیاد لە پێویست خۆی بارگاویی بکاتەوە و بەمەش تەمەنی باتریەکە کەم دەبێتەوە.
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..