شاومی یەکەمین چیپسێتی تایبەت بە خۆی نمایش کرد، Xring O1. ئەوەندە بەهێزە کە ڕکابەری باشترینی چیپسێتی Snapdargon 8 Elite بکات. شاومی هەر یەک لە تابلێتی Xiaomi Pad 7 Ultra و مۆبایلی Xiaomi 15S Pro بە چیپسێتەکەوە نماش کرد، هەورەها کاتژمێری زیرەکی Watch S4 نمایش کرد بە چیپسێتێکی دیکەی تایبەت بەخۆیی.
شاومی یەکەمین جار نییە کە چیپسێت دروست دەکات، بەڵکو لە ساڵی 2017 چیپسێتی Surge S1 دروست کرد کە ئاست مام ناوەند بوو. چیپسێتی Xring O1 بە قەبارەی 3 نانۆمەتری بنیات نراوە و ڕکابەری چیپسێتە ئاست بەرزەکانی کواڵکۆم، میدیاتێک و ئەپڵ دەکات.
خاوەندارێتی لە 10 ناووک دەکات، دوو ناووکی سەرەکی لە جۆری Arm Cortex-X925 لە خۆ دەگرێت بە خێرایی 3.9 گێگاهێرتز و چوار ناووکی دیکە لە جۆری Arm Cortex-A715 لە خۆ دەگرێت بە خێرایی 3.4 گێگاهێرتز و چوار ناووکی دیکە بۆ کاری ڕۆژانە لە جۆری Arm Cortex-A715 بە خێرایی 1.9 گێگاهێرتز و دوو ناووکی دیکە لە جۆری Arm Cortex-A520. هەروەها لە هەڵسەنگێنەری AnTuTu زیاتر لە سێ ملیۆن خاڵی بەدەست هێناوە.
هەروەکو باسمان لێوە کرد، مۆبایلی Xiaomi 15S Pro نمایش کرا کە چیپسێتەکەی لەسەر جێگیر کراوە، کە مۆبایلی Xiaomi 15 Pro ساڵی رابردوو نمایش کرا، بەڵام چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کرابوو. هەروەها تابلێتی Xiaomi Pad 7 Ultra نمایش کرد کە چیسپێتەکەی لەسەر جێگیر کراوە. ڕوونماکەی قەبارەی 14 ئینجە لە جۆری OLED و پاترییەکەی قەبارەی 12,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە. ئەستوورییەکەی تەنها 5.1 ملم یەکێکە لە تەنکترین تابلێتەکان لە جیهاندا.
هەروەها چیپسێتی Xring T1 بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان نمایش کرد، زانیارییەکەی ئەوتۆی لەسەر نازاین تاکو ئێستا، بەڵام لەسەر کاتژمێری زیرەکی Xiaomi Watch S4 جێگیر کراوە و خاوەندارێتی لە مۆدێمی ئینتەرنێتی نەوەی چوارەم دەکات.
ئەمە دەبێتە گورزێکی کوشندە بۆ کواڵکۆم، کە شاومی یەکێکە لە گەورەترین کڕیارەکانی کۆمپانیاکە و لە پلەی سێیەمە لە هەموو جیهاندا لە ڕووی فرۆشی مۆبایلەوە. لەوانەیە تا چەند ساڵی داهاتووش لێکەوتەکانی ئەم هەنگاوە هەست پێ نەکرێت، لەبەر ئەوەی هەردوو کۆمپانیا لەم دواییەدا گرێبەستێکی چەند ساڵەیان واژوو کرد بۆ بەکارهێنانی چیپسێتەکانی زنجیرەی Snapdragon 8، بەڵام شاومی پلانی وایە لە داهاتوودا بۆ خۆیی چیپەکان دروست بکات و پشت بە هیچ کۆمپانیایەکی دیکە نەبەستێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/tNL3CEu
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..