ئەپڵ ماک بووک ئێیەری نوێکردەوە بە چیپی M4 و ڕەنگی نوێی شینی ئاسمانی و نرخێکی کەمتر. ئێستا نرخی 13 ئینج لە 999 دۆلار و 15 ئینج لە 1,199 دۆلار دەست پێ دەکات. ئەم نرخە دەستپێکە، بۆ چیپی M4 بە 10 ناووکی CPU و 8 ناووکی GPU و 16 گێگابایت و 256 گێگابایت بیرگەیە. هەروەها دەتوانیت بژاردەی GPU بە 10 ناووک و 32 گێگابایت ڕام و 2 تێرابایت بیرگەش بەدەست بخەیت.
لە ناوەڕاستدا وێبکامێکی 12 مێگاپێکسڵی هەیە و پشتگیری لە دوو ڕوونمای دەرەکی دەکات و پاترییەکەی بەرگەی 18 کاتژمێر کار کردن دەگرێت.
هەروەها پشتگیری لە زیرەکی دەستکردی ئەپڵ (Apple intelligence) دەکات.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Nz94xJy
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..