ئەپڵ هەردوو تایبەتمەندی lossless audio و ultra-low latency بۆ هێدسێتی AirPods Max زیاد دەکات بە بەکارهێنانی کەیبڵی USB-C بۆ ئەزموونێکی باشتری دەنگ بۆ بەکارهێنەرانی هێدسێتەکە.
لە نوێکاری داهاتوو، هێدسێتەکە پشتگیری لە فایلی دەنگی 24-bit و 48kHz lossless b بۆ زیاد دەکرێت، کە دەنگەکان هیچ کوالێتییەک لە دەست نادەن. هەروەها گەیمەرەکانیش دەتوانن سوود لە تایبەتمەندییە نوێیەکان ببینن، ئەویش بە کەم کردنەوەی دواکەوتنی دەنگەکان لە کاتی یاریکردن.
تایبەتمەندییە نوێیەکان لە مانگی داهاتوو لەگەڵ وەشانی iOS 18.4 و iPadOS 18.4 و macOS 15.4 بەردەست دەبێت. بەڵام تەنها بۆ وەشانی نوێی هێدسێتەکە کە دەرچەی USB-C هەیە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3wsofUD
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..