میدیا چینییەکان وێنە و وردەکاریەکانی نوێترین شەمەندەفەری خێرای ئەو وڵاتەیان بڵاو کردەوە. شەمەندەفەرەکە ناوی CR450 دەبێت و لە 2025 بەردەست دەبێت. کۆمپانیای پەرەپێدەری ئەو شەمەندەفەرە پێشتر مۆدێلێکی تری بەردەست خستبوو بە ناوی CR400 کە خێراییەکەی دەگەیشتە 350 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. وەشانە نوێکراوەکە دەتوانێت خێراییەکەی بگاتە 450 کیلۆمەتر/ کاتژمێرێکدا کە ئەوەش خۆی شکاندنی تۆمارەکانی (ڕیکۆردەکانی) پێشووترە.
بەپێی کۆمپانیای ڕێگای ئاسنینی چین، ئەو شەمەندەفەرە لەچاو وەشانە کۆنەکەی، %12 کێشی کەمتر بووە و %20 کەمتر وزە بەکار دەهێنێت. ئەو کۆمپانیایە دەڵێت کە بۆ بەردەست خستنی ئەو شەمەندەفەرە، تەکنۆلۆژیای پێویست و ژێرخانی وەکو پرد و تونێل لەکاردەکات.
چین دەڵێت کە بۆ ئاسایشی هاتووچۆ و گواستنەوەی خەڵک، توانیویەتی گەورەترین تۆڕی ڕێگای ئاسنی شەمەندەفەری خێرا دروست بکات کە بە گەورەترین دادەنرێت لە جیهاندا و سەرجەم درێژایی ڕێگاکانی تایبەت بەو تۆڕە گەیشتۆتە سەرو 45 هەزار کیلۆمەتر.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/5R0wrfA
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..