هواوەی لەگەڵ نمایش کردنی مۆبایلەکانی تابلێتی Huawei MatePad Pro نمایش کرد کە جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە لەگەڵ نەوەی ڕابردووی. ڕوونماکەی قەبارەی 13.2 ئینجە و لە جۆری OLED و ڕوونی 2880*1920 پیسکڵە و تێکڕای نوێ بوونەوە 144 هێرتز و ڕووناکی دەگاتە 1000 نیت. تابلێتەکە بە دوو جۆر ڕوونمای جیاواز بەردەست دەبێت، یەکێکیان ئاساییەوە و ئەوی دیکەیان پێی دەوترێت Clear Soft Light وێنەدانەوەی ڕووناکی کەم دەکاتەوە.
پشتگیری لە نەوەی سێیەمی پێنووسی M Pencil و کیبۆردی Smart Magnetic دەکات. هواوەی باسی لە چیسپێتی تابلێتەکە نەکرد، بەڵام پێشبینی دەکرێت Kirin 9100 یان 9020 لەسەر جێگیر کرابێت. شەش بڵندگۆی هەیە و هەستەوەری پەنجەمۆری لە لاتەنیشت جێگیر کراوە.
کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیسکڵە و گۆشەفراوانی 8 مێگاپیسکڵە و سێڵفییەکەشی 16 مێگاپیسکڵە. پاترییەکەی قەبارەی 10,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە لە %0 بۆ %80 لە ماوەی 40 خولەک بارگاوی دەبێتەوە.
نرخی دەستپێکی تابلێتەکە بۆ جۆری ڕوونما ئاساییەکە 720 دۆلار بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت و نرخی بۆ ڕوونماکەی دیکە 800 دۆلارە بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/KoCqFJR
via IFTTT