کاردانەوەی ئیلۆن مەسک و ئێدوارد سنۆودن و لایەنەکان بەرامبەر دەستگیرکردنی پاڤێل دورۆڤی خاوەنی تێلەگرام

ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٢٥ی ٨ی ٢٠٢٤، بەهۆی ڕەتکردنەوەی سانسۆر کردنی پلاتفۆرمەکەی، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلەگرام لە فڕۆکەخانەی بوغژێ لە پایتەختی وڵاتی فەڕەنسا دەستبەسەر کرا. دەنگۆ هەیە ڕووبەڕووی 20 ساڵ زیندانی کردن ببێتەوە.

کەناڵی TF1ی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەکرد کە سەرباری ڕەتکردنەوەی سانسۆرکردنی پلاتفۆڕمەکەی، دورۆڤ بە بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر و تاوانکاری دژی منداڵان تاوانبارە. هەروەها کەناڵەکە ئەوەشی ڕاگەیاند بەڕێوەبەری تێلەگرام لەگەڵ ئەوەی کە هاوڵاتی وڵاتی ڕووسیایە، هەڵگری ناسنامەی وڵاتی فەڕەنساشە، ئەوەش ڕادەست کردنەوەی بە وڵاتی ڕووسیا قورستر دەکات.

ئەمڕۆ و دوای دەستگیرکردنی ناوبراو، کاردانەوەی جیاجیای بەدوای خۆی داهێنا. بۆ نمونە، ئیلۆن مەسک بەتەنزەوە کاردانەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردووە و دەڵێت ئەمە ٢٠٣٠ـیە لە ئەوروپا و بە لایککردنی میمێک لە سێدارە دەدرێیت.

هەروەها ئێدوارد سنۆدن، کارمەندی پێشووی (CIA)، کاردانەوەی بەرامبەر دەستگیرکردنی پاڤێل دورۆڤ نیشاندا و لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی:
دەستگیرکردنی پاڤێل دورۆڤ هێرشێکە بۆ سەر مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ، لەوانەش ئازادی قسەکردن.  من سەرم سوڕماوە و بە قووڵی دڵتەنگم کە ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە بارمتەگرتن وەک ئامرازێک بۆ دەستگەیشتن بە پەیوەندییە تایبەتەکانی خەڵک بەکاربهێنێت. ئەوەش نەک تەنها فەرەنسا، بەڵکو زیان بە جیهانیش دەگەیەنێت.
ئەمە و باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە پاریس لە ئەکاونتی Xی خۆیدا نووسیویەتی:

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی دورۆڤ، دەستبەجێ داوای ڕوونکردنەوەمان لە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا کرد سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی و داوامان کرد کە پاراستنی مافەکانی و دەستڕاگەیشتن بە کونسوڵگەری مسۆگەر بکرێت.

شایەنی باسە، دەستگیرکردنی دورۆڤ کاریگەری لەسەر دراوی TON coin کردووە کە بەشێکی بەرچاو لە سەرمایەگوزارانی ڕووسیا پشکیان تێیدا هەبوو، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگیری پاڤێل دورۆڤ 16.42% لە بەهاکەی دابەزی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/jeVhAG0
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە