مایکرۆسۆفت ڕۆژی ڕابردوو بۆنەی بەست و کۆمەڵێک گۆڕانکاری و بەرهەمی نوێی ڕاگەیاند. یەکێک لە ڕاگەیەندراوەکان بریتیی بوو لە بڕوانامەی Copilot + PC.
بڕوانامەکە بۆ ئەو لاپتۆپانەیە کە لە ڕووی ڕەقەکاڵە و نەرمەکاڵەوە توانای جێ بەجێ کردنی ئەرکەکانی ژیری دەستکردییان هەیە. هەروەها هەر یەک لە کۆمپانیای ئێچ پی، سامسۆنگ، دێڵ، ئەیسووس، لینۆڤۆ و ئەیسەر لاپتۆپیان نمایش کرد کە هەڵگری بڕوانامەکەیە.
مایکرۆسۆفت دەڵێت لاپتۆپە نوێیەکان بە ڕێژەی %58 لە ماک بووک ئێیەری نوێ خێراترە کە چیپسێتی Apple M3 لەسەر جێگیراوە. هەروەها پاترییەکانیان بەرگەی یەک ڕۆژ لە بەکارهێنان دەگرن.
مایکرۆسۆفت پێشبینی دەکات 50 ملیۆن یەکە تاکو ساڵی داهاتوو لەو لاپتۆپانە بفرۆشرێت کە بڕوانامەی Copilot + PC هەیە.
کەمترین تایبەتمەندی بۆ ئەوەی بڕوانامەکە بەدەست بهێنرێت پێویستە ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بێت، هەروەها چیپسێتی کۆمپانیای کواڵکۆمیان لەسەر جێگیر کرابێت کە بنەچەکراوە لەسەر ARM.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9JqhyW7
via IFTTT