گووگڵ کار لەسەر تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی Truecaller بۆ ئەپی تەلەفۆنەکەی دەکات

گووگڵ کار لەسەر تایبەتمەندییەکی سادە و زۆر بەسوود دەکات کە بریتییە لە دوگمەیەکی نوێ لە ئەپی تەلەفۆن کردن (Phone). دوگمەکە بریتییە لە دوگمەی “Lookup” کە کاری بریتییە لە گەڕان بە نێو گووگڵدا بۆ ئەو ژمارە نەناسراوەی کە تەلەفۆنی بۆ کردوویت کە ئەمەش تایبەتمەندییەکی هاوشێوەیە لەگەڵ ئەپی Truecaller.

هەرچەندە ئەپی Phoneی کۆمپانیای گووگڵ لە مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵدا بە شێوەیەکی بنچینەیی جێگیر کراوە، بەڵام مۆبایلی کۆمپانیاکانی دیکەش دەتوانن ئەم ئەپە بەکار بهێنن.

هەروەها هەمان کەس کە دیدەنی ئەم تایبەتمەندییەی کردووە، ئاماژە بەوە دەکات گووگڵ کار لەسەر بەردەست کردنەوەی تایبەتمەندی پوختە کردن ( Summarize)ی Gemini دەکات بۆ جیمەیڵ. کە کاری بریتییە لە پوخت کردنەوەی ئەو ئیمەیڵانەی کە بۆت هاتوون بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/YLG4T1Z
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە