مایکرۆسۆفت دەڵێت ئەو لاپتۆپانەی کار بە پرۆسێسەری Snapdragon X Elite دەکەن خێراتر دەبن لە لاپتۆپی ماک بووک ئێیەر

مایکرۆسۆفت خۆی ئامادە دەکات بۆ بۆنەی مانگی داهاتووی و ڕاگەیاندنی کۆمپیوتەری بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراو. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی نزیک مایکرۆسۆفت بە ماڵپەڕی The Verge ڕاگەیاندووە کە مایکرۆسۆفت دڵنیایە ئەو لاپتۆپانەی نوێیانە کە بنچینە کراون لەسەر Arm (بە تایبەتی ئەو لاپتۆپانەی کە بە پرۆسێسەری Qualcomm Snapdragon X Elite کار دەکەن) بەهێزتر دەبن لە ڕووی چووستی CPU و جێبەجێ کردنی ئەو ئەرکانەی کە پێویستی بە زیرەکی دەستکرد هەیە لە لاپتۆپی ماک بووک ئێیەری نوێ. دوای چەندین ساڵ هەوڵدان، دواجار مایکرۆسۆفت پێی وایە پرۆسێسەرە نوێیەکەی کواڵکۆم هەنگاوێکی گەورە دەنێت بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمپیوتەری بنچینەکراوی Arm و دەرچەیەکی گەورە دەبێت بۆ ڕکابەری کردن لەگەڵ ئەپڵ. ئەو لاپتۆپانەی کە کار بە پرۆسێسەری Qualcomm Snapdragon X Elite دەکەن لە کۆتایی ئەمساڵ بڵاو دەکرێنەوە و لە ماوەی داهاتوودا مایکرۆسۆفت چەند لاپتۆپێک نمایش دەکات کە بەم پرۆسێسەرە بەهێز کرابن.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Bd3zZuo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە