پلەیستەیشن 5 پرۆ سێ هێندە خێراتر دەبێت و لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کۆمپانیای سۆنی لە پشووی سەری ساڵی 2024 واتە لە کۆتایی ئەمساڵ کۆنسۆڵی نوێی پلەیستەیشن 5 پرۆ نمایش دەکات. بە پێی راپۆرتەکە بێت کۆنسۆڵەکە GPU ـەکەی 3 هێندە خێراتر دەبێت واتە 33.5 تێرافلۆپس دەبێت بەراورد بە 10.28 تێرافلۆپسەکەی پلەیستەیشن 5ی ئاسایی. بە پێی راپۆرتەکە، کۆنسۆڵەکە بۆ کارپێکردنی یارییەکان بە ڕوونی 4K باشتر کراوە و FPSی بەرزتر پێشکەش دەکات، هەروەها تایبەتمەندی Ray Tracing گۆڕانکاری تێدا کراوە. لە ڕووی ڕێندەر کردنەوە %45 خێراتر دەبێت لە کۆنسۆڵی پلەیستەیشن 5.

تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لە لایەن سۆنییەوە بڵاو نەکراوەتەوە و ئەم تایبەتمەندی و کاتی نمایش کردنە لە راپۆرتێکی نووسەر Tom Henderson کە دزەپێکەری بواری کۆنسۆڵەکانە بۆ پێگەی Insider Gaming سەرچاوەی گرتووە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/qFrlHRb
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە