شانشینی یەکگرتووی سعودیە بە بڕی 40 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بواری زیرەکی دەستکرددا ئەنجام دەدات

ڕۆژنامەی New York Times ڕۆژی سێشەممە بە پشتبەستن بە سێ کەس کە لە کورتەیەک لە پلانەکان ئاگادارکراونەتەوە، ڕایگەیاندووە، حکومەتی سعودیە بەنیازە سندوقێک بە بڕی نزیکەی ٤٠ ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان لە بواری زیرەکی دەستکرد دروست بکات.

ڕۆژنامەکە دەڵێت لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەربارەی ئەم باسە، نوێنەرانی سندوقی وەبەرهێنانی گشتی سعودیە ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی Andreessen Horowitz و چەند کۆمپانیایەکی دیکە تاوتوێ کردووە. هەر لە گفتوگۆکاندا تاوتوێی کردنەوەی ئۆفیسێکی سەرەکی و گەورەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە کراوە و پێدەچێت لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا سعودیە دەست بە کار کردن بکات لەم بارەیەوە.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە نوێنەرانی سعودیە دەیانەوێت پشتگیری لە چەند کۆمپانیایەکی نوێ بکەن کە پەیوەندییان بە زیرەکی دەستکردەوە هەیە، لە نێویاندا کۆمپانیای درووستکردنی چیپ و چەند کۆمپانیایەکی دیکە. نوێنەرانی سعودیە ڕایانگەیاندووە کە شانشینەکە “ئیرادەی سیاسی” هەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەیەکی زیرەکی دەستکرد درووست بکات و پارەیەکی زۆریشی هەیە کە دەتوانێت بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا بەکاریبهێنێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Cq5ipIz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە