مۆتۆڕۆلا هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Corning و تایبەتمەندی Smart Connect لە کۆنگرەی MWC ڕاگەیاند

لە ڕابردوودا مۆتۆڕۆلا پارێزەری Gorilla Glass بۆ مۆبایلە ئاست مام ناوەند و ئاست بەرزەکانی بەکار دەهێنا، کۆمپانیاکە لە کۆنگرەی MWC ڕایگەیاند کە لەمەودوا بۆ مۆبایلە ئاست نزمەکانیشی بەکاری دەهێنێت.

هەروەها مۆتۆڕۆلا Smart Connectـی ڕاگەیاند کە دەتوانیت مۆبایل و کۆمپیوتەر و تابلێتەکانی مۆتۆڕۆلا و لینۆڤۆ بە یەکەوە بەکاربهێنێت. تەنها بە ماوس و تەختەکلیل دەتوانیت کۆنتڕۆڵی لاپتۆپ و تابلێتەکان بکەیت، لەگەڵ هاودەمی کردن (Sync)ـی ئاگانامەکان و Smart Clipboard و هاوبەشی پێکردنی فایل و بەکارهێنانی مۆبایل وەکو وێبکامی کۆمپیوتەر و زیاتر.

تایبەتمەندیی Smart Connect لەسەر هەموو کۆمپیوتەرەکانی لینۆڤۆ بەردەست دەبێت کە بە ویندۆز 10 و دواتر کار دەکەن و کە لە کۆگای Microsoft Store بەردەست دەبێت، هەروەها لەسەر ژمارەیەکی دیاریکراو لە تابلێتەکانی مۆتۆڕۆلا و لینۆڤۆ کار دەکات کە لە کۆگای Play Store و بەردەست دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/7zWw16r
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە