بەفەرمی مۆبایلی OnePlus 12R نمایش کرا

وەنپڵەس ڕۆژی ڕابردوو بۆنەی بەست و چەند بەرهەمێکی نمایش کرد، کە یەکێک لە بەرهەمەکان مۆبایلی OnePlus 12R بوو، کە یەکەمین مۆبایلی زنجیرەکەیە لە بازاڕەکانی جیهان بەردەست دەکرێت.
چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی تاکو 16 گێگابایت لە جۆری LPDDR5X و بیرگەی تاکو 256 گێگابایت لە جۆری UFS 4.0 بەردەست دەبێت. بەشی ساردکەرەوەی مۆبایلەکە بە ڕێژەی %79 لە نەوەی پێشووتری گەورەترە.

ڕوونماکەی لە جۆری AMOLEDـە بە پانێڵی LTPO و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 4,500 نیتە. قەبارەی پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات.

کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵە بە هەستەوەری IMX 890 و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیسکڵ و ماکرۆش بە ڕوونی 2 مێگاپیسکڵ، هەروەها سێڵفییەکی 16 مێگاپیسکڵ. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە 500 دۆلارە بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و نرخی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابیت بریتییە لە 600 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/dnEoa6f
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە