ئێڵ جی مۆنیتەری MyView بە سیستەمی WebOS نمایش کرد

کۆمپانیای ئێڵ جی بە نمایش کردنی زنجیرە مۆنیتەری MyView کە تایبەتمەندی smart TV لە خۆ دەگرێت، دەیەوێت ڕکابەری مۆنیتەری Samsung M8 بکات.

زنجیرەکە لە سێ مۆدێلی جیاواز پێکدێن، 85، 83U و 70U. بە گشتی تایبەتمەندییەکانیان هاوشێوەین، جگە لە چەند جیاوازییەکی کەم نەبێت. هەرسێ مۆدێلەکە قەبارەیان 31 ئینجە و ڕوونیان 4K و لە جۆری IPS و پشتگیری لە HDR10 دەکەن. هەروەها بە سیستەمی WebOS 23 کار دەکەن، کە ئەپەکانی ،وەک، نێتفڵێکس و دیزنی پڵەس … هتد لە خۆ دەگرێت. لەگەڵ ئەپەکانی Microsoft 365 و Google Calendar.
LG's 'MyView' 4K monitors have webOS built in for smart TV features
مۆدێلی 70U ڕووناکی تاوەکو 350 نیتە، بەراورد بە دوو مۆدێلەکەی دیکە کە ڕووناکیان دەگاتە 400 نیت. هەروەها چوارچێوەکەی لە دوو جۆرەکەی دیکە زیاترە و ڕاگر (Stand)ـەکەی جێگیرە، لە کاتێکدا دوو مۆدێلەکەی دیکە، چوارچێوەیان کەمترە و ڕاگرەکانیان جوڵاوە.
مۆدێلی 85U وێبکامێک لە خۆ دەگرێت بە توانای ڤیدیۆ تۆمارکردنی 1080p، لە کاتێکدا دوو مۆدێلەکەی دیکە وێبکام لە خۆ ناگرن و دەبێت بە جیا بۆیان بکڕیت. تاکو ئێستا نرخییان نەزانراوە و ئێڵ جی بەم زووانە نرخەکان ئاشکرا دەکات.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/0EaNK7q
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە