زنجیرە مۆبایلی Huawei Nova 12 نمایش کرا

هواوەی ئەمڕۆ لە چین کۆنگرەی بەست و زنجیرە مۆبایلی Huawei Nova 12ی نمایش کرد کە لە هەر سێ جۆری ئاسایی، پرۆ، ئەڵترا پێک دێت.

جۆری ئاسایی ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 2412 * 1084 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، جۆری پرۆ و ئەڵترا ڕوونمایەکی قەبارە 6.76 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 2776 * 1224 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرن.

کامێرای دواوەی هەموو زنجیرەکە دوو دانەیە، کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە لەگەڵ گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵ. بەڵام لە سێڵفی جیاوازییان هەیە، جۆری ئاسایی یەک کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 60 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت لە کاتێکدا جۆری پرۆ و ئەڵترا لە پاڵ کامێرای 60 مێگاپێکسڵی سەرەکی، کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵییان هەیە.

جۆری ئاسایی و پرۆ چیپسێتی Kirin 8000 5G لەسەر جێگیر کراوە و جۆری ئەڵترا چیپسێتی Kirin 9000SL 5G لەسەر جێگیر کراوە.

پاترییان قەبارەی 4,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتیگری لە بارگاوی کەرەوەی 100 وات دەکەن.

نرخەکانیشیان لە چین بەم شێوەیەیە:

Nova 12

8GB+256GB: $420

12GB+512GB: $560

Nova 12 Pro

12GB+256GB: $560

12+512GB: $615

Nova 12 Ultra

12GB+256GB: $660

12+1TB: $770



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/N396I0P
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە