گووگڵ بە مۆدێلی ژیری دەستکردی Gemini وەڵامی GPT 4 دەداتەوە

دوای ئەوەی کە گووگڵ مۆدێلی ژیری دەستکردی Gemini ڕاگەیاند، چیتر مۆدێلی ژیری دەستکردی GPT کە لەلایەن کۆمپانیای OpenAI پەرەی پێدەدرێت باشترین مۆدێلی ژیری دەستکرد نییە. سوندار پیچای، بەڕێوبەری جێبەجێکاری گووگڵ، دەربارەی مۆدێلە نوێیەکە دەڵێت “Gemini نەوەیەکی نوێی مۆدێلی ژیری دەستکردە و بە شێوەیەک دروست کراوە کە چۆن خەڵکی تێدەگەن و کارلێک لەگەڵ جیهاندا دەکەن”.
مۆدێلی Gemini دەتوانێت کۆد بنوسێت، تەنانەت لە زمانە بەناوبانگەکانی پڕۆگرامینگ زۆر باشە، وەک، Go, Java, Python, سی پڵەس پڵەس.
A graphic showing Bard’s logo with Gmail, Drive, Docs, and other appsمۆدێلە نوێیەکە بە سێ قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت، Nano, Pro, Ultra. کە هەر یەکەیان بۆ بەرهەم و ئامێرێکی دیاری کراو گونجاون. قەبارەی Nano، بچووکترینە و بۆ ئەوە گونجاوە کە لەسەر ئامێرەکان جێگیر بکرێت. هەرچی قەبارەی Pro، هەندێک لە جۆری Nano باشترە و گووگڵ بەم زووانە لە بەرهەمەکانی جێگیری دەکات و یەکەم بەرهەمیش بریتییە لە Bard کە ئێستا بە مۆدێلە نوێیەکە کاردەکات. هەروەها لە ساڵی داهاتوو وەشانێکی نوێی Bardـیش دیدەنی دەکەین، کە بە قەبارەی Ultra کاردەکات و بە Bard Advanced ناوزەند دەکرێت کە فرەمۆدێل دەبێت و دەتوانێت لەگەڵ دەق، وێنە، دەنگ و ڤیدیۆ دروستیش بکات. قەبارەی Ultra بە هێزترینە، بەڵام تاکو ساڵی داهاتوو بەردەست نابێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/H76ZrKO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە