بەفەرمی زنجیرە مۆبایلی OPPO Reno 11 نمایش کرا

هەروەکو بۆی دیاری کرابوو، ئۆپۆ لە چین بۆنەی بەست و زنجیرە مۆبایلی OPPO Reno 11 و تابلێتی OppoPad Air 2 نمایش کرد.

OPPO Reno 11 Pro 

ڕوونماکەی لە جۆری OLED و قەبارەی 6.74 ئینجە و ڕوونی 2772*1240 پیکسڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و تێکڕایی دەست لێدانی 240 هێرتزە. هەروەک پشتگیری لە +HDR10 دەکات و ڕووناکی 1600 نیت و هەستەوەری پەنجەمۆری لە ژێر ڕوونما جێگیر کراوە.

بەچیسسێتی Snapdragon 8 Gen 1 بەهێز کراوە و بە ڕامی LPDDR5x و بیرگەی UFS 3.1 لە خۆ دەگرێت. بە ڕووکاری ColorOS 14 کار دەکات بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 14.

لە بەشی دواوەی سێ کامێرا لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و هەستەوەری Sony IMX890، کامێرای گۆشە فراوان لە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ، هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری Sony IMX709 کە توانای دوو هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە. کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ.

پاترییەکەی قەبارەی 4,700 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات.

نرخی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 495 دۆلارو نرخی بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت بریتییە لە 535 دۆلار.

 

OPPO Reno 11

بەهەمان شێوە ڕوونمای جۆری ئاسایی OLEDـە و ڕوونی +FHD و تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە. پشتگیری لە +HDR10 دەکات و ڕووناکی دەگاتە 950 نیت.

بە چیپسێتی Dimensity 8200 بەهێزکراوە و ڕامی جۆری LPDDR5x و بیرگەی جۆری UFS 3.1 لە خۆ دەگرێت. بە هەمان شێوەی جۆری پرۆ، بە ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 14 و بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 14 کار دەکات.

ڕوونی کامێرای سەرەکی 32 مێگاپیکسڵە بە هەستەوەری Sony LYT-600 و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و 32 مێگاپیکسڵ بۆ کامێرای تێلەفۆتۆ بە هەستەوەری IMX709 توانای دوو هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ. ڕوونی کامێرای سێڵفیش بریتییە لە 32 مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری IMX709.

پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 4,800 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات.

نرخی مۆبایلەکە بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 350 دۆلار و نرخی بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 بریتییە لە 395 دۆلار و نرخی بۆ ڕامی 12 گێگابایت بیرگە 512 گێگابایت بریتییە لە 420 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1el26zE
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە