دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە میدیاتێک چیپسێتی Dimensity 9300 بۆ ڕکابەری چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 نمایش کرد، ئێستاش بە هەمان شێوە بە نمایش کردنی چیپسێتی Dimensity 8300 وەڵامی چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 3 کۆمپانیای کواڵکۆمی دایەوە.
چیپسێتەکە بە بناغەی 4 نانۆمەتری بنیات نراوە کە وزەیەکی کەمتر بەکار دەبات لە نەوەی پێشووتری. ناووکی سەرەکی لەجۆری Cortex-A715 بە خێرای 3.35 گێگاهێرتز، سێ ناووکی دیکەی هەمان جۆر لە خۆ دەگرێت بەڵام بەخێرایی تەنها 3 گێگاهێرتز. هەروەها چوار ناووکی دیکە لە جۆری Cortex-A510 بە خێرای 2.2 گێگاهێرتز لە خۆ دەگرێت.
چیپسێتەکە بە ڕێژەی %20 خێراترە و بە ڕێژەی %30 وزە کەمتر بەکار دەبات بەراورد بە نەوەی پێشووتری.
گرافیکی Mali-G615 MC6 لەسەر جێگیر کراوە، کە %60 خێراتر کراوە و %55 وزە کەمتر بەکار دەبات. توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K HDR هەیە بە 60 وێنە لە چرکەیەکدا.
ژیری دەسکردی چیپسێتەکە باشتر کراوە و ئێستا پشتگیری لە مۆدێلی LLMs دەکات. هەروەها پشتگیری لە AV1 Decoding، Bluetooth 5.4، Wi-Fi 6E دەکات. هەروەها پشتگیری لە ڕوونمای 120 هێرتز بە ڕوونی +WQHD دەکات.
یەکەم مۆبایل کە ئەم چیپسێتەی لەسەر جێگیر دەکرێت Redmi K70e دەبێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/gijdGF1
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..