x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە

بە فەرمی مۆبایلی HTC U23 Pro نمایش کرا

 

کۆمپانیای HTC دوای دابڕانێکی زۆر نوێترین مۆبایلی بە ناوی HTC U23 Pro نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و پارێزەری Gorilla Glass Victus لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە و چوار کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت، سەرەکییەکەیان 108 مێگاپێکسڵە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ قووڵ و ماکرۆیە.

چیپسێتی Snapdragon 7 Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە و بڕوانامەی IP67ی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە و پاترییەکی قەبارە 4,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە بە بارگاوی کەرەوەی 30 واتی وایەر و 15 واتی بێتەل پشتگیری دەکات.

 

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 550 دۆلارە و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 585 دۆلار.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/pCsxLkv
via IFTTT