سامسۆنگ زنجیرە لاپتۆپی Galaxy Book 3 Proی نمایش کرد

 

سامسۆنگ ئەمشەو یەکەمین کۆنگرەی Unpackedی لە ساڵی 2023 ـدا ڕێک خست و چەندین بەرهەمی ناوازەی تێدا نمایش کرد، یەکێک لەوانەش زنجیرە لاپتۆپی Galaxy Book 3 Pro.

 

زنجیرە لاپتۆپەکە هەنگاوێکی گەورەی بەرەوپێشچوونیان ناوە، بە زنجیرەی P پرۆسێسەرەکانی نەوەی سیانزەیەمی ئێنتێڵ بەردەست دەبن و بژاردەی بیرگەی تاوەکو 1 تێرابایت و ڕامی تاوەکو 32 گێگابایتیان بۆ بەردەستە.

جۆری Galaxy Book 3 Pro بە قەبارەی 14 ئینج و 16 ئینجیش بەردەست دەبێت، بەڵام جۆری Galaxy Book 3 Pro 360 تەنها بە قەبارەی 16 ئینج بەردەست دەبێت، وە توانای چەمانەوەی بە 360 پلە هەیە و پشتگیری تەچ و پێنووسی زیرەکیش دەکات.

 

ڕوونمای جۆری Dynamic AMOLED 2X بە ڕوونی 3K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرزتزیان لەسەر جێگیر کراوە کە هاوشێوەی جۆری ئەڵترایە، بە گشتی کێشیان کەمتر کراوەتەوە و تەنکترن بەراورد بە نەوەی پێش خۆیان.

سامسۆنگ بژاردەی 5G بۆ مۆدێلی Galaxy Book 3 Pro 360 بەردەست دەخات. نرخی دەستپێکی زنجیرە لاپتۆپەکە بریتییە لە 1,449 دۆلار لە ئەمریکا.

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Y4TnL2l
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە