بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Redmi Note 12 Pro نمایش کرا

 

لەو کاتەی کە دیاری کرابوو، ڕێدمی کۆنگرەی بەست و نوێترین زنجیرە مۆبایلی خۆی بە ناوی Redmi Note 12 Pro نمایش کرد.

 

زنجیرەی پرۆ 3 مۆبایل لە خۆ دەگرێت (Redmi Note 12 Pro, Redmi Note 12 Pro Plus, Redmi Note 12 Explorer Edition) لەگەڵ جۆرێکی دەستکاری کراو و تایبەتی مۆدێلی پرۆ پڵەس بە ناوی Redmi Note 12 Yibo Edition کە تایبەت بە چین دەبێت.

هەر سێ مۆدێلەکەی زنجیرەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز لە خۆ دەگرن، هەروەها بەرزترین ڕووناکیان دەگاتە 900 نیت و پشتگیری لە هەر سێ تایبەتمەندی HDR10+, HDR10, Dolby Vision دەکەن.

 

هەر سێ مۆبایلەکە چیپسێتی MediaTek Dimensity 1080 لەسەر جێگر کراوە پشتیگری لە ڕام لە جۆری LPDDR4x و لە بیرگە UFS 2.2 دەکەن. مۆدێلی پرۆ پڵەس و Explorer Edition سیستەمێکی ساردکەرەوەی گەورەتر بە قەبارەی 3,000mm² لە خۆ دەگرن لە کاتێکدا جۆری پرۆ بچووکترە بە قەبارەی 2,000mm².

جۆری پرۆ و پرۆ پڵەس پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرن لە کاتێکدا جۆری Explorer Edition پاترییەکی قەبارە 4,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت، هەروەها جۆری پرۆ پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 67 وات و جۆری پرۆ پڵەس پشتگیری لە 120 وات و جۆری Explorer Edition لە 210 وات دەکات.

 

جۆری پرۆ کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە، بەڵام جۆری پرۆ پڵەس و Explorer Edition ڕوونیان 200 مێگاپێکسڵە و هەر سێ مۆدێلەکە کامێرای دووەمیان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە بۆ گۆشە فراوان و کامێرای سێیەم ڕوونی 2 مێگاپێکسڵە بۆ ماکرۆ، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ.

نرخەکان بۆ ناوخۆی چین:

 

Redmi Note 12 Pro

6GB + 128GB – $235

8GB + 128GB – $250

8GB + 256GB – $275

12GB + 256GB – $305

Redmi Note 12 Pro Plus

8GB + 256GB – $305

12GB + 256GB – $330

Redmi Note 12 Yibo Edition

8GB + 256GB – $360

Redmi Note 12 Explorer Edition

8GB + 256GB – $330

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/XT8KNZs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە