ترایلەری چاوەڕوان کراوترین زنجیرەی تۆڕی ئەمازۆن پرایم بڵاو کرایەوە

 

ئەمازۆن پرایم بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی بەرهەمهێنانی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی (TV Show) ـی The Lord of the Rings: The Rings of Power زۆرینەی پێگە و ماڵپەڕە جیهانییەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، پێشووتر زنجیرە فیلمی The Lord Of The Rings بەرهەم هێنراوە کە خاوەنی چەندین خەڵاتی ئۆسکارە و بە یەکێک لە باشترین زنجیرە فیلمەکانی مێژوو دادەنرێت

 

ئێستا تۆڕەکە ترایلەرێکی 3 خوولەکی لە زنجیرە نوێیەکە کە بڕیارە لە ڕۆژی 2 ـی مانگی 9 ئەمساڵ نمایش بکرێت، بڵاو کردەوە، زنجیرەکە باس لە پێش ڕووداوەکانی فیلمی The Hobbit و The Lord Of The Rings دەکات و بۆ یەکەمین جار باس لە قارەمانەکانی سەردەمی دووەمی جیهانی ناوەڕاست دەکات

 

بۆ ئەمساڵ ئەم زنجیرە تەلەڤزیۆنییە یەکێک دەبێت لە چاوەڕوان کراوترین زنجیرەکان و تۆڕەکە پارەیەکی خەیاڵی لە بەرهەمهێنانیدا خەرج کردووە، لێرەوە بینەری ترایلەرەکە بن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/9VFl6pc
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە