سامسۆنگ لەم ساڵدا زۆر چاوەڕوانی نەکرد بۆ نمایشکردنی یەکەم مۆبایلی، کە ئەندامێکی دیکەیە لە زنجیرەی S21 بەناوی Galaxy S21 FE. خاوەن روونمایەکە بەقەبارەی 6.4 ئینج بە ڕوونی +FHD لەجۆری Dynamic AMOLED 2X بەتێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕایی وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز. هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی +HDR10 دەکات و خاوەن بڕوانامەی IP68ـە بۆ دژە ئاو و تۆز.
لە دواوەیدا خاوەن سێ کامێرایە، بەڕوونی 12 مێگاپیکسڵ بۆ کامێرای سەرەکی و ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ بۆ تێلەفۆتۆ کە 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لەخۆ دەگرێت و کامێرای سێیەم بەڕوونی 12 مێگاپیکسڵ بۆ گۆشە فراوان. هەروەها کامێرای سێڵفییەکەی بەڕوونی 32 مێگاپیکسڵە.
بە چیپسێتی Snapdragon 888 بەهێزکراوە و بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت.
خاوەن پاترییەکی 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی 25 وات دەکات و هەروەها پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی بێ تەل و پێچەوانەش دەکات. لەڕووی دەنگەوە مۆبایلەکە خاوەن بڵندگۆی Stereoـە و پشتگیری لە Dolby Atmos دەکات.
هەرچی دەربارەی نرخ و کاتی بەردەست بوونییەتی،نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە 699 دۆلار و لە ڕێکەوتی 11ـی ئەم مانگە بەردەست دەخرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3FVO7UC
via IFTTT