مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ بۆنەیەکی ئەنجامدا، نوێترین بەرهەمەکانی نمایش کرد، کۆمپانیاکە لاپتۆپێکی نوێی بە ناوی Surface Laptop Studio ڕاگەیاند و هەندێک لە بەرهەمەکانی زنجیرەی Surface نوێ کردەوە
لاپتۆپە نوێیەکە دیزاینی 2-in-1 ـی هەیە، واتە وەک لاپتۆپ دار دەکات، بەڵام وەک تابلێت دەچەمێتەوە و دەنوشێتێتەوە، ڕوونمایەکی قەبارە 14.4 ئینجی بە ڕوونی 2400×1600 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و پشتگیری کردن لە Dolby Vision لە خۆ دەگرێت، ڕوونماکە دەتوانرێت بە سێ شێواز دابنرێت، لاپتۆپ، شێوازی Stage، شێوازی ستۆدیۆ
شێوازی لاپتۆپ بۆ کاری کەسییە، شێوازی ستەیج ڕوونماکە دێتە پێشەوە و تەختەکلیلەکە دا دەشارێتەوە و بۆ تەماشا کردنی ڤیدیۆ و وێنەکان زۆر سەرنج ڕاکێش دەبێت، هەروەها شێوازی ستۆدیۆ ڕوونماکە تەخت دەکاتەوە بەسەر تەختەکلیلەکە و دەتوانیت تێبینی بنووسیت و وێنە بکێشیت
هەروەها پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی نوێی کۆمپانیاکە بە ناوی Microsoft Surface Slim Pen 2 دەکات و بە پرۆسێسەری ئێنتێڵ Core i5-11300H و i7-11370H و ڕامی 16 گێگابایت و 32 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها بیرگەی تاوەکو 2 تێرابایت بەردەست دەبێت، جۆری Core i5 گرافیکی ناوەکی Intel Iris Xe لە خۆ دەگرێت و جۆری Core i7 گرافیکی Nvidia RTX 3050 Ti لەسەر جێگیر کراوە
نرخی دەست پێکی بریتییە لە 1,599 دۆلار و داواکاری پێشوەختە ئەمڕۆ بۆ بەرهەمەکە دەست پێ دەکات
هەروەها لاپتۆپی نوێی Surface Pro 8 نمایش کرا بە قەبارەی ڕوونمای 13 ئینج و ڕوونی 2880×1920 و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی Dolby Vision
بە پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ Core i3-1115G4 و Core i5-1145G7 و Core i7-1185G7 بەردەست دەبێت و بژاردەی ڕامی تاوەکو 32 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت لە جۆری SSD بەردەست دەبێت
کامێرای پێشەوەی ئێستا گونجاوە بۆ ڕوونی 1080 پێکسڵ و کامێرای دواوەی ڕوونی 10 مێگاپێکسڵە و دەتوانێت بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار بکات، هەروەها بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی نوێی Surface Slim Pen 2 دەکات
نرخی دەست پێکی بریتییە لە 1,099 دۆلار و لە ئەمڕۆوە داواکاری پێشوەختە بۆ بەرهەمەکە دەست پێ دەکات
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3AxWsuU
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..