لە ڕۆژی 13 ـی ئەم مانگەدا کۆمپانیای شاومی وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 12.5 Enhanced edition ـی لە چین بۆ مۆبایلەکانی بڵاو کردەوە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە بە فەرمی وەشانەکەی بۆ جۆری جیهانی ڕاگەیاند و یەکەمین کۆمەڵە بۆ 9 مۆبایل و دواتر لە ماوەی ئەم چارەکەدا بۆ زۆرینەی مۆبایلەکانی کۆمپانیاکە بەردەست دەبێت
بۆ چین بۆ مۆبایلی زیاتر بەردەست دەخرێت لە یەکەمین کۆمەڵەدا و بۆ جیهانی بۆ هەر یەکە لە مۆبایلەکانی Xiaomi Mi 11 • Xiaomi Mi 11 Ultra • Xiaomi Mi 11i و Xiaomi Mi 11X Pro • Xiaomi Mi 11X • Xiaomi Mi 10T Pro 5G و Xiaomi Mi 10T 5G • Xiaomi Mi 10 Pro 5G • Xiaomi Mi 10 5G بەردەست دەبێت
تایبەتمەندی ‘Atomic Memory’ تایبەتمەندییەکی ڕووکارەکەیە کە بریتییە لە زیاتر گونجاندنی RAM بۆ کار پێ کردنی ئەپی زیاتر لە پاشبنەما، هەروەها باشتر کراوێکی تر بریتییە لە بەکار بردنی 15% کەمتری توانای چیپسێت بە بەخشینی هەمان توانا
هەروەها تایبەتمەندی ‘Liquid Storage’ لە خۆ دەگرێت کە میمۆری ناوەکی لە دۆخی ئاساییدا دەپارێزێت، بە پێی وتەی شاومی بێت 5% مۆبایلەکە خاو دەبێتەوە دوای 36 مانگ لە بەکارهێنان
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3kqhDIy
via IFTTT