بە فەرمی مۆبایلی Mi Mix 4 بە کامێرای ژێر ڕوونما و چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەس و بارگاوی کەرەوەی 120 وات نمایش کرا

 

نزیکەی 3 ساڵی خایاند بەڵام لە کۆتاییدا وەشانێکی بەڕاستی باشتر کراومان لە زنجیرەی Mix بینی و ئەمڕۆ کۆمپانیای شاومی مۆبایلی Mi Mix 4 ڕاگەیاند، یەکەمین مۆبایلی براندەکە دەبێت کە کامێرای سێڵفی لە ژێر ڕوونمادا بێت

ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و ڕووپۆش کراوە بە ڕوونما پارێزی Gorilla Glass Victus، کامێرای سێڵفی ڕوونی 20 مێگاپێکسڵە و شاومی تەکنەلۆژیایەکی نوێی بەکار هێناوە کە ناوچەی کامێراکە چڕی پێکسڵ تێیدا دەگاتە 400 پێکسڵ بۆ هەر ئینجێک

دواوەی مۆبایلەکە سیرامیکە و بە ڕەنگی سپی و ڕەش و خۆڵەمێشی بەردەست دەبێت، هەروەها بڵندگۆی Stereo لە جۆری Harman/Kardon لە خۆ دەگرێت

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری ISOCELL HMX بە تایبەتمەندی OIS، هەروەها کامێرای دوور بینی بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ بۆ 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

 

شاومی چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەسی لە مۆبایلەکەدا بەکار هێناوە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 512 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەبێت، پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات کە دەتوانێت لە ماوەی 21 خوولەک تەواوی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل بە هێزی 50 وات دەکات کە دەتوانێت لە ماوەی 45 خوولەک تەواوی پاتری مۆبایلەکە بارگاوی بکاتەوە

تایبەتمەندی (Ultra Wide Band (UWB لە خۆ دەگرێت و بە نرخی 770 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 970 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3lQqmGo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە