سامسۆنگ بە فەرمی کاتی بەڕێوە چوونی بۆنەی داهاتووی Samsung Unpacked ئاشکرا دەکات

 

لە دوای زۆرێک لە هەواڵی دزەپێکراو و پێشبینی کراو بۆ کاتی بەڕێوە چوونی بۆنەی داهاتووی Samsung Unpacked، دواجار کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی وادەی بەڕێوە چوونی بۆنەی داهاتووی Samsung Unpacked ـی ئاشکرا کرد، بۆنەکە لە ڕۆژی 11 ـی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت

 

پێشبینی دەکرێت بەرهەمی جۆراوجۆر وەک بەرهەمی نوێی مۆبایلی چەماوە و بیستۆکی بێتەل و کاتژمێری زیرەک لە بۆنەکەدا نمایش بکرێت، مۆبایلی چەماوە وەک هەر یەکە لە Galaxy Z Fold3 و Z Flip3، هەروەها کاتژمێری زیرەکی وەک Galaxy Watch4 و Galaxy Watch4 Classic، ئەمە جگە لە بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds2 کە پێشبینی دەکرێت لە بۆنەکەدا نمایش بکرێت

 

هەروەها بە پێی پەڕەی سامسۆنگ بێت لە وڵاتی ڕووسیا بۆنەکە لە کاتژمێر 5 ـی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت لە ڕۆژی 11 ـی مانگی داهاتوو



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3zoYL2D
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە