مۆبایلی Leica Leitz Phone 1 لە لایەن کۆمپانیای SoftBank نمایش کرا

کۆمپانیای SoftBank مۆبایلێکی براندی Leica بۆ بازاڕی ژاپۆن نمایش کرد، بە ناوی Leica Leitz Phone 1 و بە پێشکەوتنێکی گەورە دادەنرێت لە بواری مۆبایلە زیرەکەکان

 

لە دواوەیدا کامێرایەکی قەبارە 1 ئینجی بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت کە گەورەترین هەستەوەری کامێرای مۆبایلی زیرەکە تاوەکو ئێستا، لەگەڵ کامێرای گۆشە فراوان و نزیککردنەوەی دیجیتاڵی

 

وە بێگومان ئەمە کۆمپانیای Sharp پێش چەند مانگێک بەرهەمێکی هاوشێوەی بە هاوبەشی کۆمپانیای Leica نمایش کرد بە ناوی Sharp Aquos R6، وە زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی وەک یەکن وەک ڕوونمای تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی QHD

 

داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلەکە سبەینێ لە وڵاتی ژاپۆن بە نرخی 1,700 دۆلار دەست پێ دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3cNUi0C
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە