خزمەتگوزاری پەیوەندی ڤیدیۆی FaceTime بەم زووانە لەسەر ئەندرۆید و ویندۆز لە ڕێگەی وێبەوە بەردەست دەبێت

بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و ویندۆز لە کۆتاییدا پەیوەندییەکانی FaceTime بەدەست دەهێنن، لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی WWDC 2021 کۆمپانیای ئەپڵ، ئەپڵ ڕایگەیاند خزمەتگوزاری پەیوەندی ڤیدیۆی FaceTime لە ڕێگەی وێبەوە بۆ بەکارھێنەرانی ویندۆز و ئەندرۆید بەردەست دەبێت، ئەم خزمەتگوزارییە پەیوەندییە ڤیدیۆییە پێشووتر تەنها لەسەر ئامێرەکانی کار پێکەری iOS و Mac بەردەست بوو

 

ئەپڵ لەگەڵ ئەم نوێ کردنەوەیە خزمەتگوزارییەکە زیاتر وەکو zoom لێ دەکات، هەروەها ئێستا ڕێگات پێ دەدات بەستەرێک لە پەیوەندییەکی کات بۆ دانراو بەدەست بهێنیت بۆ ئەوەی پێشووتر لەگەڵ خەڵکی هاوبەشی بکەیت و بە کاتی خۆیدا بەشدار بیت، ئەپڵ بە تەواوەتی کاتی بەردەست خستنی لە ڕێگەی وێبەوە دیاری نەکردووە، بەڵام پێدەچێت لە پایزی ئەمساڵ بێت لەگەڵ بڵاو بوونەوەی وەشانی iOS 15



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2TFbYVc
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە