هەموو ئەو لاپتۆپانەی کە بە پرۆسێسەری نوێی نەوەی یازدەهەمی زنجیرەی H کۆمپانیای ئێنتێڵ نمایش کران

 

 

ئێنتێڵ نەوەی یازدەهەمی لە زنجیرەی H ـی پرۆسێسەرەکانی بۆ لاپتۆپە ئاست بەرزەکان ڕاگەیاند و کۆمپانیاکان ڕاستەوخۆ هەڵدەستن بە نوێ کردنەوەی لاپتۆپەکانیان بەم پرۆسێسەرە نوێیانە

 

Razer

 

کۆمپانیای Razer لاپتۆپی Blade 15 Advanced بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵەوە ڕاگەیاند، بەرزترین مۆدێلی پرۆسێسەری Core i9-11900H و گرافیک کاردی RTX 3080 و ڕوونمایەکی 4K ـی تەچ بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 60 هێرتز لە خۆ دەگرێت، بەڵام ئەگەر بە دوای لاپتۆپێکی کەمێک ئاست نزمتر دەگەڕێیت، ئەوە کۆمپانیاکە دەڵێت مۆدێلی قەبارە 15 ئینج تەنها 15.8mm ئەستوورە و بچووکترین لاپتۆپە بە گرافیکی RTX و قەبارەی 15 ئینج، پرۆسێسەری Core i7-11800H و گرافیک کاردی RTX 3060 و 16 گێگابایت ڕام و ڕوونمایەک لە جۆری IPS بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتز و ڕوونی QHD لە خۆ دەگرێت

 

لە ڕۆژی 17 مانگەوە لاپتۆپە نوێیەکانی Razer داواکاری پێشوەختەیان دەست پێ دەکات و لە مانگی داهاتوو دەست بە فرۆشتنی دەکرێت، نرخیان لە 2,299 دۆلارەوە دەست پێ دەکات بۆ نزمترین مۆدێل

 

 

HP

 

کۆمپانیای HP سێ لاپتۆپی نوێی ڕاگەیاند، ZBook Fury G8, the ZBook Power G8, ZBook Studio G8، لاپتۆپی The Studio G8 پرۆسێسەری Intel Core i9-11950H vPro و گرافیک کاردی RTX 3080 لە خۆ دەگرێت لەگەڵ ڕوونمای IPS بە ڕوونی 1080 پێکسڵ، 4K، تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، یاخوود ڕوونی 4K و جۆری OLED لە خۆ دەگرێت

 

کۆمپانیاکە نرخی هیچ کام لە بەرهەمەکانی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام مۆدێلی HP ZBook Studio G8 لە مانگی 7 ئەمساڵ و هەردوو مۆدێلی Power G8, Fury G8 لە هاوینی ئەمساڵ بەردەست دەبن

 

 

Asus

 

کۆمپانیای ئەیسووس لاپتۆپی نوێی Zephyrus ڕاگەیاند، یەکەمیان لاپتۆپی Zephyrus M16 کە ئاستی بەرزترە لە هەردوو لاپتۆپی Zephyrus G14 و Zephyrus G15، کۆمپانیاکە دەڵێت Zephyrus M16 بە گرافیک کاردی Nvidia RTX 3070 و پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ و ڕوونمایەک بە ڕوونی QHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز بەردەست دەبێت و کۆمپانیاکە لاپتۆپی نایابی Zephyrus S17 بە پرۆسێسەری Core i9-11900H و 48 گێگابایت ڕام و گرافیک کاردی Nvidia RTX 3080 ڕاگەیاند

 

نرخ و کاتی بەردەست بوونی مۆدێلی Zephyrus M16 ئاشکرا نەکراوە، بەڵام مۆدێلی Zephyrus S17 لە کاتێکی نەزانراوی چارەکی دووەمی ئەمساڵ لە باکووری ئەمریکا بەردەست دەبێت

 

 

Lenovo

 

کۆمپانیای لینۆڤۆ سێ لاپتۆپی نوێی ڕاگەیاند، Legion 7i و 5i Pro و 5i، هەردوو لاپتۆپی Legion 7i و 5i Pro قەبارەی ڕوونمای 16 ئینج لە خۆ دەگرن، بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز، مۆدێلی Legion 7i پرۆسێسەری Core i9-11980HK و گرافیک کاردی Nvidia RTX 3080 لە خۆ دەگرێت، هەروەها مۆدێلی Lenovo 5i Pro بە پرۆسێسەری Core i7-11800H و گرافیک کاردی RTX 3070 بەردەست دەخرێت، هەروەها بژاردەی گرافیک کاردی نوێی RTX 3050, 3050 Ti بەردەست دەبن

 

نرخی مۆدێلی Legion 7i لە 1,769.99 دۆلار و مۆدێلی 5i Pro لە 1,329.99 دۆلار دەست پێ دەکات و لە مانگی 6 دەست بە فرۆشتنی دەکرێت، هەروەها مۆدێلی 5i لە مانگی 7 ئەمساڵ بە نرخی 969.99 دۆلار بەردەست دەخرێت

 

MSI

 

کۆمپانیای MSI ژمارەیەک لە لاپتۆپی گەیمینگ و بەرهەمهێنەر (creator) ڕاگەیاند، دوو مۆدێلی Z16 بۆ بەرهەم هێنەرەکان و مۆدێلی “Katana” و “Sword” تایبەت بە گەیمینگ

 

لاپتۆپی Z16 خاوەن ڕوونمایەکی تێکڕا نوێ بوونەوە 165 هێرتز و ڕوونی +QHD لە خۆ دەگرێت، بە پرۆسێسەری Core i7-11800H یاخوود Core i9-11900H بەردەست دەبێت، لەگەڵ گرافیک کاردی Nvidia GeForce 3060، هەروەها مۆدێلی Creator M16 بەهەمان شێوە ڕوونمای +QHD لە خۆ دەگرێت، بەڵام گرافیک کاردی Nvidia RTX 3050 Ti و پرۆسێسەری Intel Core i7 لە خۆ دەگرێت، هەروەها مۆدێلی Creator 17 بە پرۆسێسەری Core i9 و گرافیک کاردی RTX 3080 ڕوونمای Mini LED بەردەست دەبێت

 

لە لایەنی گەیمینگەوە، کۆمپانیاکە ژمارەیەکی زۆر لاپتۆپی گەیمنیگی ڕاگەیاند، مۆدێلەکانی GE76, GE66 Raider, GS76 Stealth, GS66 Stealth, GP76 Leopard, GP66 Leopard, GL76 Pulse, GL66 Pulse لە خۆ دەگرێت، هەروەها مۆدێلی نوێی “Katana” و “Sword” بەردەست دەبێت بە پرۆسێسەری Core i7-11800H و گرافیک کاردی 3060, RTX 3050 Ti, RTX 3050

 

مۆدێلی MSI Creator Z16 نرخی لە 2,599 دۆلارەوە دەست پێ دەکات، مۆدێلی Katana نرخی لە 999 دۆلارەوە دەست پێ دەکات، مۆدێلی Sward نرخی لە 1,099 دۆلارەوە دەست پێ دەکات، هەروەها نرخی Creator M16 ئاشکرا نەکراوە، هەروەها لە کۆتایی ئەم مانگە بەردەست دەبن

 

 

Dell / Alienware

 

بە بێ کۆمپانیای Dell نابێت، کۆمپانیاکە ژمارەیەک لاپتۆپی نوێی ڕاگەیاند بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ، کە لاپتۆپی یاری کردن و بەرهەم هێنەر و بازرگانی تێدایە و دەیگرێتەوە، هەروەها لاپتۆپ لە براندی سەربەخۆی گەیمینگی Alienware

 

یەکەمین لاپتۆپ Alienware M15 R6 ـە، بە پرۆسێسەری Core i9 11900H و 32 گێگابایت ڕام و گرافیک کاردی Nvidia RTX 3080 بەردەست دەبێت، هەروەها ڕوونمایەکی قەبارە 15.6 ئینجی لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز، یاخوود 1080 پێکسڵ و 360 هێرتز، یاخوود ڕوونی QHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتز

 

مۆدێلی G15 بە پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی 6 ناووکی ئێنتێڵ و گرافیک کاردی زنجیرەی RTX-30 و ڕوونمایەکی قەبارە 15.6 ئینج بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 یاخوود 165 هێرتز بەردەست دەبێت

 

لە لایەنی گەیمینگ، دێڵ هەردوو لاپتۆپی XPS 15, XPS 17 بە نەوەی یازدەهەمی پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ و نوێترین گرافیک کاردەکانی ئێن ڤیدیا و ڕوونمای OLED بۆ مۆدێلی XPS 15 بەردەست دەبێت، هەروەها دێڵ لاپتۆپەکانی Precision و Latitude نوێ کردەوە

 

مۆدێلی Alienware M15 R6 نرخی لە 1,299.99 دۆلارەوە و مۆدێلی Dell G15 لە 949.99 دۆلار و مۆدێلی XPS 15 لە 1,199.99 دۆلارەوە و مۆدێلی XPS 17 لە 1,399.99 دۆلارەوە دەست پێ دەکات

 

 

Acer

 

کۆمپانیای Acer سێ لاپتۆپی نوێی ڕاگەیاند Predator Triton 300, Predator Helios 300, the Nitro 5

 

کۆمپانیاکە دەڵێت مۆدێلی Tiron 300 بە پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ و گرافیک کاردی Nvidia RTX 3080 و 32 گێگابایت ڕام بەردەست دەخرێت، هەروەها ڕوونمایەک بە ڕوونی QHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 1٦5 هێرتز یاخوود بە ڕوونی 1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 360 هێرتز بەردەست دەخرێت

 

مۆدێلی دواتر Helios 300 ـە کە بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ و 32 گێگابایت ڕام و گرافیک کاردی Nvidia RTX 3070 بەردەست دەخرێت، هەروەها ڕوونی و تێکڕای نوێ بوونەوەی هاوشێوەی لاپتۆپی Triton 300 بەردەست دەخرێت، مۆدێلی Nitro 5 نوێترین پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ و گرافیک کاردی RTX 3070 و 32 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرێت، بە قەبارەی ڕوونمای 15.6 ئینج و 17.3 ئینج لە جۆری IPS و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز بەردەست دەخرێت

 

مۆدێلی Predator Triton 300 لە مانگی 7 ئەمساڵ لە باکووری ئەمریکا بە نرخی 1,699 دۆلار و مۆدێلی Nitro 5 لە مانگی 6 ئەمساڵ بە نرخی 999 دۆلار بەردەست دەخرێت، کۆمپانیاکە زانیاری و نرخی لەسەر مۆدێلی Predator Helios 300 ئاشکرا نەکردووە

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3tFk6RZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە