بەشی ئامێرە زیرەکەکانی ڕیەلمی براندێکی نوێ ڕادەگەیەنێت کە یەکەمین پیتی بە پیتی (D) دەست پێ دەکات

 

کۆمپانیای Realme TechLife، بەشی ئامێرە زیرەکەکان، بەمزووانە براندێکی نوێ ڕادەگەیەنێت، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئاماژە بەوە دەدات یەکەمین پیتی ناوی براندەکە بە پیتی (D) دەست پێ دەکات، هەروەها ئەوە بە تەواوەتی ڕوون نییە کە براندەکە براندێکی نوێ و تایبەت دەبێت، یاخوود براندێک دەبێت کە پەیوەندی کردبێت بە Realme TechLife ـەوە

 

هەر کامێکیان بێت، براندەکە زنجیرەی تایبەت بە خۆی دەبێت، بە تەواوەتی لە ڕۆژی 25 ئەم مانگەدا ڕادەگەیەنرێت، هەروەها لەوانەیە چەند ڕاگەیاندنێک و زانیارییەک ببینین تاوەکو ئەو کاتە

هەروەها کۆمپانیاکە پلانی وایە لەمساڵدا 100 بەرهەمی جیاوازی AIOT ڕابگەیەنێت و پێدەچێت ئەم براندە نوێیە بەرهەمی AIOT بە گشتی لە خۆ بگرێت، کورتکراوەی (AIoT(Artificial Intelligence of Things بە مانای زیرەکی دەستکرد بۆ شتەکان و بەرهەمەکان دێت، کە هەر بەرهەمێکی زیرەک دەگرێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/33QLdPC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە