بە پێی وتەی سەرۆکی بەرهەمەکانی گووگڵ Sameer Samat بێت زیاتر لە 3 ملیار ئامێری چالاک هەیە کە کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید دەکەن لە ئێستادا، ئەم ڕاگەیاندنە لە چوارچێوەی بۆنەی Google I/O 2021 بوو کە ئەمساڵ بە تەواوەتی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوازی سەرهێڵ(ئۆنڵاین) بەڕێوە دەچێت
گووگڵ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ساڵی 2019 سەروو 500 ملیۆن بەکار هێنەر و 1 ملیار ئامێر لە ساڵی 2017 ـی زیاد کردووە بۆ سیستەمی ئەندرۆید، هەروەها ئەم سێ ملیارە ئامێرەکانی Amazon Fire و ئامێرەکانی کە چینین و کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید دەکەن هەژمار نەکراوە تێیدا ئەگینا ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە
ئەم هەواڵە زیاتر بە هەواڵێک دەچێت کە دژی ئەپڵ بێت، چوونکە ئەپڵ لە سەرەتای ئەمساڵ ڕایگەیاند زیاتر لە 1 ملیار ئایفۆنی چالاک هەیە لە جیهاندا
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3bElNJ8
via IFTTT