کۆمپانیای ئەمازۆن بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ساڵی 2020 سەرکەوتوو بوو، سەرەڕای پەتای COVID-19 و ئێستاش پەتاکە و بەربەستەکانی دیکە ڕێگر نەبوون لە کۆمپانیاکە و وا دیارە لە ساڵی 2021 سەرکەوتوو دەبێت، کۆمپانیاکە ئەنجامی دارایی خۆی بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بڵاو کردەوە و بڕی 108.5 ملیار دۆلاری بە گشتی فرۆشتووە، ئەمەش 44% زیاترە لەو 75.5 ملیار دۆلارەی کە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ڕابردوو کۆمپانیاکە فرۆشتوویەتی
قازانجەکەی ساڵ بە ساڵ زیاتر تەقیوەتەوە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ 8.1 ملیار دۆلار قازانجی کردووە، لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی ساڵی ڕابردوو قازانجەکەی بریتی بوو لە 2.5 ملیار دۆلار، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لەم دواییەدا نامەی کۆتایی ساڵانەی خۆی بۆ وەبەرهێنان بڵاو کردەوە، تیشکی زیاتری خستە سەر کە ژمارەی بەشدار بووانی خزمەتگەزاری Amazon Prime بۆ 200 ملیۆن کەس زیادی کردووە و ئەم ڕێژەیەش 33% زیاترە لەو 150 ملیۆن کەسەی کە لە چارەکی چوارەمی ساڵی ڕابردوو بەشدار بوون
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2PHaKHB
via IFTTT