براندی Black Shark سەر بە کۆمپانیای شاومی چینی ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلە گەیمینگەکانی خۆی بە ناوەکانی Black Shark 4 و Black Shark 4 Pro بە تایبەتمەندی بەرزەوە نمایش کرد، لێرەوە دیزاین و نرخ و تایبەتمەندییەکان و زیاتریش بزانە لەسەر هەردوو مۆبایلەکە
دیزاینی زنجیرە مۆبایلی Black Shark 4
دیزاینی نوێی زنجیرەکە دەکەوێتە سەر ڕای بەکارهێنەران کە خواستیان لێیە یاخوود نەخێر، بەڵام بە گشتی دیزاینی مۆبایلی گەیمینگ تا ڕادەیەک دیزاینی دژە باوە، شانەی هەستیاری میکانیکی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ بەکارهێنانی هێزی موگناتیسی بۆ بەرز کردنەوە
هەروەها کامێراکانی لە شێوەی ئاسۆیین و سێ دانەن لە بەشی دواوەیدا، هەروەها بوونی شێوە پیتی X لە دواوەیدا مۆبایلەکانی ئۆنەر لە زنجیرەی Xـمان بە بیر دێنێتەوە
تایبەتمەندییەکانی زنجیرە مۆبایلی Black Shark 4
جۆری ئاسایی و جۆری پرۆ چەند تایبەتمەندییەکی هاوشێوە لە خۆ دەگرن و چەند جیاوازییەکیان هەیە لێرە و لەوێ
سەرەتا، مۆبایلی Black Shark 4 چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە، بەڵام جۆری پرۆ چیپسێتی سناپدراگۆن 888 قەبارە 5 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە
لە لایەکی دیکەوە، جۆری ئاسایی بژاردەی ڕامی تاوەکو قەبارەی 12 گێگابایت بەردەستە، بەڵام جۆری پرۆ بژاردەی ڕامی تاوەکو قەبارەی 16 گێگابایتە، جۆری ئاسایی ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5ـە بە خێرایی 5500MHz و جۆری پرۆش لە هەمان جۆرە، بەڵام بە خێراییەکی بەرزتر کە 6400MHzـە، هەروەها هەردووکیان بیرگەیان لە جۆری UFS 3.1ـە
وەک کامێرا، هەردووکیان خاوەن کامێرای گۆشە فراوانن بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆن بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵ، بەڵام جۆری ئاسایی کامێرای سەرەکی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX582 و جۆری پرۆ ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX686
وەک تایبەتمەندی هاوشێوە، هەردوو مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجین لە جۆری Amoled بە پانێڵی E4ـی کۆمپانیای سامسۆنگ و بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز، هەروەها پشتگیری کردن لە تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی فرە پەنجەی 720 هێرتز، هەروەها ڕووناکی 1300 نێت
هەروەها وەک تایبەتمەندی بێتەل، هەردووکیان پشتگیری لە دووانە سیم کارد دەکەن و پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکەن و پشتگیری لە Wi-Fi 6 و Bluetooth 5.2 دەکەن، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت لە خۆ دەگرن
تایبەتمەندییەکانی دیکەی زنجیرە مۆبایلەکە بریتییە لە دووانە بڵندگۆی Stereo، دەرچەی هێدفۆن جاک، سیستەمی ساردکەرەوە، ڕووکاری بەکارهێنەری JOYUI 12.5 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی گەیمینگ، هەروەها پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرن و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکەن، بە دوو دەرچەی Type-Cـەوە
لە کۆتاییدا، جۆری ئاسایی بە 5 ڕەنگ و جۆری پرۆ بە چوار ڕەنگی جیاواز بەردەست دەخرێت، کێشی جۆری ئاسایی بریتییە لە 210 گرام و کێشی جۆری پرۆ بریتییە لە 220 گرام
نرخ و بەردەست بوون
Black Shark 4
6GB + 128GB – ¥2,499 ($384)
8GB + 128GB – ¥2,699 ($414)
12GB + 128GB – ¥2,999 ($460)
12GB + 256GB – ¥3,299 ($506)
Black Shark 4 Pro
8GB + 256GB – ¥3,999 ($614)
12GB + 256GB – ¥4,499 ($691)
16GB + 512GB – ¥5,299 ($814)
ئەمڕۆ داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلەکە دەست پێ دەکات و لە ڕۆژی 26 ئەم مانگەدا دەست بە یەکەم فرۆشتنی دەکرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2PoCfoU
via IFTTT