ڕەنگەکانی هەردوو مۆبایلی OnePlus 9 و OnePlus 9 Pro دزەی پێ کران، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە پشت ڕاستی کردەوە کامێرای مۆبایلەکە هەڵگری هەستەوەری IMX789 دەبێت

 

 

بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی وەن پڵەس 9 لە دوو هەفتەی داهاتوودا نمایش دەکرێت، بەڵام پێش نمایش کردنی فەرمی سەرنجی زۆر لەسەر ئەم دوو مۆبایلە هەیە و بەر لێشاوی دزەپێکەرەکان دەکەون، وەک دزە پێ کردن و ئاشکرا کردنی هەموو ڕەنگەکانی مۆبایلە، لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە Pete Lau هەستەوەری IMX789 بە تایبەت بۆ کۆمپانیاکە ڕاگەیاند

 

هەر ئەم دوو دەرکەوتنە بەس نەبوون، لەسەر هەڵسەنگێنەری گیگبینچ هەردوو مۆبایلەکە دەرکەوتن و دەرکەوت جۆری پرۆ خاوەن 12 گێگابایت ڕام دەبێت

 

 

 

وەن پڵەس 9 بە سێ ڕەنگ بەردەست دەبێت، شین و ڕەش و ئەرخەوانی، وە 3 کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ دەگرێت، بە هاوبەشی کۆمپانیای Hasselblad، وە لە لاکانییەوە بە ڕێژەی 2.5D چەمانەوە بە دی دەکرێت

 

 

 

وەن پڵەس 9 پرۆ 4 کامێرا لە بەشی دواوەیدا لە خۆ دەگرێت، بەڵام لە پێشەوە هاوشێوەی جۆری ئاسایی دەبێت، بە ڕەنگەکانی سپی و سەوز و ڕەش بەردەست دەخرێت، وێڕای پانێڵێکی شووشەیی بۆ ڕێگەدان بە بارگاوی کەرەوەی بێتەل

 

ئێمە پێشووتر زانیومانە کامێرای گۆشە فراوانی مۆبایلەکە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ دەبێت بە هەستەوەری IMX766، ئێستا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە زانیاری زیاتری لە بارەی هەستەوەری سەرەکی IMX789 ئاشکرا کرد، دەڵێت پشتگیری لە تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و 120 وێنە لە چرکەیەکدا دەکات، وە لە دۆخی Hasselblad Proـی مۆبایلی وەن پڵەس 9 پرۆدا دەتوانرێت وێنە بە فۆرمات و جۆری 12bit RAW بچرکێنرێت

 

 

مانای وایە 68.7 ملیار ڕەنگ لە خۆ دەگرێت، واتە 64 هێندەی فلاگشیپەکانی ئێستا دەبێت کە فۆرمات و جۆری 10bit وێنە دەچرکێنن واتە بە نزیکی 1 ملیار ڕەنگ، لەم تیۆریەدا دەبێت ئەمە ڕێگە بە ‘فۆتۆگرافە پێشکەوتووەکان’ بدات دەستکارییەکی ئاڵۆز لە وێنەکاندا بکەن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2OHTyRg
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە