لاپتۆپە نوێیەکانی سامسۆنگ خاوەن ڕوونمای OLED دەبن و پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S Pen دەکەن

 

 

بە پێی وتەی چەند سەرچاوە و پێگەیەک بێت دوو لاپتۆپی نوێی کۆمپانیای سامسۆنگ بە ناوەکانی Galaxy Book Pro و Galaxy Book Pro 360 لە ژێر پەرەپێداندان، ڕوونمای جۆری OLEDـیان لەسەر جێگیر دەکرێت و پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S Pen دەکەن، هەروەها بە پێی وتەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی Sammobile بێت جۆری Galaxy Book Pro 360 پشتگیری لە تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات، ئەمەش لە دوای ئەوەوە دێت کە ڕێگە پێدانی Bluetooth ئەم زانیارییانەی ئاشکرا کرد

 

لە ڕاپۆرتەکەی ماڵپەڕی Sammobileـدا ئاماژە بە هیچ وردەکارییەکی ڕوونما OLEDـەکەی سامسۆنگ نەدراوە کە پێشبینی دەکرێت لەسەر لاپتۆپەکانی داهاتووی جێگیری بکات، بەڵام بە پێی وتەی هەندێک ڕاپۆرتی دیکە قەبارەی ڕوونمای لاپتۆپە نوێیەکان 13.3 ئینج و 15.6 ئینج دەبن، هەروەها پێناچێت سامسۆنگ بەنیازی ئەوە بێت ئەو ڕوونما OLEDـەی کە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتزە و لە مانگی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە لەسەر ئەم لاپتۆپانە جێگیر بکات

 

ئەمە یەکەمین لاپتۆپی سامسۆنگ نابێت پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S Pen بکات(ساڵی پار لاپتۆپی Galaxy Book Flex 5G نمایش کرا کە پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S Pen و تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکرد، بەڵام تەنها بۆ نموونە بوو)، بەڵام دوای ئەوەی کە کۆمپانیاکە جووتێک لە پێنووسی زیرەکی S Pen لەگەڵ گالەکسی ئێس 21 ئەڵترا ڕاگەیاند و بە جیا دەیفرۆشێت، ئەمساڵ پێنووسی زیرەکی S Pen Pro بەردەست دەخرێت کە پشتگیری Bluetooth و کردارە هەواییەکان زیاد دەکات، هەروەها سەرەتای ئەمساڵ سامسۆنگ وتی ”پلانی وایە پشتگیری پێنووسی زیرەک بۆ هاو پۆلەکانی دیکە زیاد بکات“

 

لەگەڵ بوونی دەنگۆ بۆ ڕوونما و پشتگیری کردنی پێنووسی زیرەک، دەنگۆ هەیە کە لاپتۆپی Galaxy Book Pro 360 بە پرۆسێسەرەکانی Intel Core i5 و Intel Core i7 بەردەست بخرێت، هەروەها توانای گۆڕینی هەیە بۆ لاپتۆپی 2-in-1، هەروەها دەستەواژەی ‘360’ ئاماژەیە بۆ ئەوەی لاپتۆپەکە توانای بە تەواوەتی بچەمێتەوە و وەک تابلێت بەکار بهێنرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3px2NR0
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە