بە فەرمی کۆمپانیای شاومی بیستۆکی Mi Neckband Bluetooth Earphones Pro بۆ ڕکابەری بیستۆکی OnePlus Bullets ڕاگەیاند

 

 

ئەم جۆرە بیستۆکانەی کە لە مل دەکرێن لە ئێستادا و لە ڕابردوودا نرخیان زۆر گونجاو بووە و تایبەتمەندی زۆر باشیان لە خۆ گرتووە، کۆمپانیای شاومی ساڵی پار بیستۆکێکی لەم شێوەیەی بە ناوی Mi Neckband Bluetooth Earphones ڕاگەیاند، ئێستا کۆمپانیاکە جۆرێکی نوێی لە بیستۆکە بە پاشگری ‘Pro’ و تایبەتمەندی زیاترەوە ڕاگەیاند

 

 

کۆمپانیای شاومی لە هیندستان ئەمڕۆ بیستۆکی Mi Neckband Bluetooth Earphones Pro ڕاگەیاند، تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو لە خۆ دەگرێت و هەڵگری بڕوانامەی IPX5ـە بۆ دژە ئاو، هەروەها بیستۆکە نوێیەکە پاترییەکەی قەبارەی 150 مللی ئەمپێر.کاتژمێر کە بەرگەی 20 کاتژمێر کار کردن دەگرێت، بەڵام شاومی ڕاینەگەیاندووە بە کار پێ کردنی تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاوەوە چەند کات بەرگە دەکرێت، ئەمە پێشکەوتنێکی زۆر باشە چوونکە نەوەی پێشووتری بیستۆکەکە تەنها بەرگەی 8 کاتژمێر کار کردنی دەگرت

 

 

هەروەها پشتگیری لە هەر یاریدەدەرێکی کەسی دەکات کە مۆبایلە زیرەکەکان لە خۆی دەگرێت و پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی Low Latency Audio و 10mm Bass Driver دەکات و بەداخەوە لە ڕێگەی دەرچەی microUSBـەوە بارگاوی دەکرێتەوە کە کەمێک نائوومێدکەرە بۆ ساڵی 2021

 

 

نرخی بیستۆکە نوێیەکەی کۆمپانیاکە لە وڵاتی هیندستان بریتی دەبێت لە Rs 1,799 کە بە نزیکی دەکاتە 25 دۆلاری ئەمریکی و بەم شێوەیە نرخی کەمترە لە بیستۆکی OnePlus Bullets کۆمپانیای وەن پڵەس



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2ZFMWFs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە