ئۆتۆمبێلی کارەبایی Hyundai Kona 2022 بە دیزاینی نوێ لە دەرەوە و ناوەوە نوێ کرایەوە

 

 

بە فەرمی کۆمپانیای Hyundai ئۆتۆمبێلی کارەبایی Hyundai Kona 2022 بە دیزاینێکی سادەتر و جوانتر نوێ کردەوە، Hyundai هیچ گۆڕانکارییەکی لە تایبەتمەندی و بڕینی مەودای ئۆتۆمبێلەکە بەراورد بە نەوەی پێشووتری ئەنجام نەداوە، هەروەها ڕووناک کەرەوەی دواوە و پێشەوەی LED دووبارە دیزاین کراونەتەوە

 

هەروەها لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە، ڕوونمایەکی قەبارە 7 ئینجی لە ناوەڕاستیدا لە خۆ دەگرێت کە Touchـە، هەروەها Dash Boardـەکەی ڕوونمایەکی قەبارە 10.25 ئینجی لە خۆ دەگرێت کە توانای کار پێ کردنی Apple CarPlay و Android Auto هەیە، هەروەها بارگاوی کەرەوەی بێتەل لە خۆ دەگرێت لە بەشی کۆگای ناوەند، کڕیاران دەتوانن سوود لە ئەپ و سیستەمی Hyundai BlueLink ببینن لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکانیانەوە بە کۆنترۆڵ کردنی ئۆتۆمبێلەکە، زانیاری سەرەکی دەربارەی مەودا(Range)، کاتی بارگاوی کردن و وێستگەی بارگاوی کردنەوەکان

 

 

ئۆتۆمبێلەکە خاوەن شووشەیەکی نوێیە بۆ پێشەوەی کە بە تەواوەتی باش کراوە بۆ کەم کردنەوەی دەنگ لە نێو ئۆتۆمبێلەکە، ئۆتۆمبێلەکە توانای 201 ئەسپی هەیە و پاترییەکی 64 kWh لە خۆ دەگرێت و دەتوانێت مەودای 258 میل(415 کیلۆمەتر)، هەروەها توانای هەیە لە خێرایی 0 بۆ 60 میل ببڕێت لە 6.4 چرکەدا

 

ئۆتۆمبێلە نوێیەکە سەرەتا لە وڵاتی کۆریای باشوور بەردەست دەبێت، پاشان پێدەچێت ڕەوانەی بازاڕەکانی ئەمریکا بکرێت، نرخی لە خوار 40,000 دۆلارەوە بێت پێش داشکاندن، بەڵام پێدەچێت کەمێک گرانتر بێت بەراورد بە مۆدێلی ساڵی پار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3jV7LWs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە