پێدەچێت کۆمپانیای شاومی لە بۆنەی ڕۆژی 8 مانگ چەند بەرهەمێکی جیاواز نمایش بکات

 

لە ڕۆژی 8 مانگ کۆمپانیای شاومی هەڵدەستێت بە بەستنی کۆنگرەیەک بۆ نمایش کردنی بەرهەمە نوێیەکانی، پێشووتر ئەوەمان زانیوە بە دڵنیاییەوە جۆری جیهانی مۆبایلی Mi 11 نمایش دەکرێت لە کۆنگرەکەدا لەگەڵ نرخی بۆ جۆری جیهانی، هەروەها بە پێی وتەی چەند دەنگۆیەک بێت شاومی کار لەسەر مۆبایلی Mi 11 lIteـیش دەکات و دەیەوێت لەو ڕۆژەدا یاخوود لە دواتردا نمایشی بکات، ئێستا بە پێی وتەی دزەپێکەر Ishan Agarwal بێت لە ماڵپەڕی 91mobiles، کۆمپانیای شاومی لە ڕۆژی 8 مانگ جگە لە مۆبایلی Mi 11 تەلەڤزیۆنی زیرەکی Mi QLED 4K TV و سکۆتەری کارەبایی Mi Electric Scooter Pro 2 نمایش دەکات

 

 

بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکە بێت تەلەڤزیۆنی زیرەکی Mi QLED 4K TV قەبارە 75 ئینج نرخی بریتی دەبێت لە 1200 یۆرۆ(بە نزیکی دەکاتە 1445 دۆلار)، خاوەن بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت دەبێت بە شێوەی ناوەکی، هەروەها دوو بڵندگۆی جۆری Stereo بە توانای 8 وات لە خۆ دەگرێت، هەروەها پرۆسێسەرێکی چوار ناووکی Amlogic

 

 

هەروەها ستکۆتەری کارەبایی Mi Electric Scooter Pro 2 جۆری دەستکاری کراوی Mercedes-AMG Petronas F1 Team لێ بەردەست دەبێت کە کێشی بریتی دەبێت لە 14.2 کیلۆگرام و پاترییەکی قەبارە 12400 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت کە توانای دەبێت 9 کاتژمێر بە یەک جار بارگاوی کردنەوە سکۆتەرەکە کار پێ بکات، هەروەها خێرایی کۆتایی دەکاتە 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ڕوونمایەکی جۆری LCD لە خۆ دەگرێت بۆ پیشاندانی خێرایی سکۆتەرەکە، سیستەمی دووانە برێکی لەسەر جێگیر کراوە و ئاسانە بۆ نووشتانەوە و نرخی بە پێی وتەی دزەپێکەرەکە بێت بریتی دەبێت لە 700 بۆ 800 یۆرۆ(843 بۆ 964 دۆلاری ئەمریکی)

 

 

هەروەها نرخی مۆبایلی Mi 11 5G بۆ جۆری جیهانی بریتی دەبێت لە 799 یۆرۆ(964 دۆلاری ئەمریکی) بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 و نرخی 899 یۆرۆ(1083 دۆلاری ئەمریکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت)، هەروەها بە هەردوو ڕەنگی شین و خۆڵەمێشی بەردەست دەخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3rsZqvT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە