لینۆڤۆ جۆرێکی نوێی لاپتۆپی Yoga Slim 7i Pro بە ڕوونمای OLED و پرۆسێسەری Intel Tiger Lake نمایش کرد

لینۆڤۆ ئەمڕۆ جۆرێکی نوێی لاپتۆپی Yoga Slim 7i Pro ڕاگەیاند کە ڕوونمای جۆری OLED لە خۆ دەگرێت کە پار ساڵ جۆری ڕوونمای IPS ڕاگەیاندبوو، لاپتۆپەکە قەبارەی ڕوونماکەی بریتییە لە 14 ئینج لە جۆری OLED بە ڕوونی 2.8K (2,880 x 1,800) ڕەهەندی 16:10 و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و 100% DCI-P3 و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی Dolby Vision HDR و بڕوانامەی Evo-certified، هەروەها پرۆسێسەری Intel Tiger Lake و گرافیک کاردی NVIDIA GeForce MX450

هاوشێوەی ئامۆزاکەی خۆی کە بە ڕوونمای جۆری LCD بەردەست خرا بوو، بڕوانامەی Intel Evo-certifiedـی هەیە کە بڕوانامەیەکی تایبەتی کۆمپانیای ئێنتێڵە و تیشکی زۆر دەخاتە سەر تەندرووستی پاتری لاپتۆپەکە و تەمەنی پاترییەکەی، لاپتۆپەکە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی Intel Tiger Lake لەسەر جێگیر کراوە و تاوەکو Core i7 بەرز دەکرێتەوە و دەرچەی Thunderbolt 4 لە خۆ دەگرێت

هەروەها بیرگەی تاوەکو 1 تێرابایت لە جۆری SSD بەرز دەکرێتەوە و ڕامیشی تاوەکو 16 گێگابایت بەرز دەکرێتەوە، هەروەها لە ڕووی بێتەلەوە تەکنەلۆژیای Wi-Fi 6 لەسەر جێگیر کراوە و دوو دانە دەرچەی USB Type-C لە خۆ دەگرێت لەگەڵ یەک دەرچەی USB Type-A و هەر وەک باسمان کرد دەرچەی Thunderbolt 4 و دوو دانەی دەرچەی audio jack لەگەڵ پاترییەکی 61 WHr، لینۆڤۆ تاوەکو ئێستا وادەی بەردەست خستنی لاپتۆپەکە و نرخی لاپتۆپەکەشی ئاشکرا نەکردووە و دیاری نەکراوە کەی ئاشکرا دەکرێت

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2LcMKKe
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە